عێراق

لە هەولێر یادی مەولوودی پێغەمبەر حەزرەتی محەمەد (د.خ) بەڕیوەچوو

پێچەوانەی بڕیاری ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی هەولێر، لەنێو بازاڕی گەورەی شاری هەولێر بە گێڕانی شیرینی و گوتنەوەی موناجاتی ئیسلامی و نمایشی تیمی پراکلایدەری یانەی هەولێری ئاسمانیی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەر حەزرەتی محەمەد (د.خ) کرایەوە.

Hawkar Yaseen  | 29.10.2020 - نوێکردنەوە : 30.10.2020
لە هەولێر یادی مەولوودی پێغەمبەر حەزرەتی محەمەد (د.خ) بەڕیوەچوو

هەولێر AA

بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتییان لە بەردەم قەڵای هەولێر و نێو بازاڕی گەورە یادی مەولوودی پێغەمبەر حەزرەتی محەمەد (د.خ) کرایەوە.

لە مەراسیمەکەدا کۆمەڵەی قورئانخوێنانی کوردستان بە گوتنەوەی سرودی ئایینی و موناجاتی ئیسلامی بەشداربوون، پیاوانی تەریقەتیش بە گوتنەوەی سرووتە ئایینەکان لە مەراسیمی یادی مەولوودا بەشداریان کرد و هاووڵاتییان و کاسبکاران و دوکاندارانیش بە بەخشینەوەی شیرینی یادی رۆژی لەدایکبوونی پێغەمبەر حەزرەتی محەمەد (د.خ)یان کردەوە.

لە هەولێر یادی مەولوودی پێغەمبەر حەزرەتی محەمەد (د.خ) بەڕیوەچوو

بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتییان لە بەردەم قەڵای هەولێر و نێو بازاڕی گەورە یادی مەولوودی پێغەمبەر حەزرەتی محەمەد (د.خ) کرایەوە.لە مەراسیمەکەدا کۆمەڵەی قورئانخوێنانی کوردستان بە گوتنەوەی سرودی ئایینی و موناجاتی ئیسلامی بەشداربوون، پیاوانی تەریقەتیش بە گوتنەوەی سرووتە ئایینەکان لە مەراسیمی یادی مەولوودا بەشداریان کرد و هاووڵاتییان و کاسبکاران و دوکاندارانیش بە بەخشینەوەی شیرینی یادی رۆژی لەدایکبوونی پێغەمبەر حەزرەتی محەمەد (د.خ)یان کردەوە. ( Ahsan Mohammed Ahmed Ahmed - ئاژانسی ئانادۆڵو )

لە مەراسیمەکەدا هەروەها تیمی پراکلایدەری یانەی وەرزشی ئاسمانیی هەولێر بە ئاسمانی قەڵای هەولێر و سەر بازاڕی گەورەدا، نمایشێکی ئاسمانییان رێکخست و یادی رۆژی مەولوودیان کردەوە.

هەرچەندە بەپێی بڕیاری ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی پارێزگای هەولێر بۆ ئەمساڵ بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا هیچ جۆرە مەراسیم و چالاکییەکی شیرینی بەخشینەوە و خوێندنی مەولوود و سازدانی ئاهەنگ و کۆبوونەوە و قەرەباڵغی قەدەغەبوو، بەڵام ئەمڕۆ لە هەولێر یادەکە کرایەوە و هاووڵاتییان پابەندی بڕیارەکە نەبوون.

رۆژی ١٩ی تشرینی یەکەم ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی پارێزگای هەولێر راگەیەندراوێکی تایبەت بە گرتنەبەری رێکار و رێنمایی نوێی خۆپارێزی بڵاوکردەوە و تەئکیدی لەوەکردەوە کە بە پشتبەستن بە فەتوای لیژنەی باڵای فەتوا لە هەرێمی کوردستان، داوا لە هاووڵاتییانی سنووری پارێزگای هەولێر دەکەن، تەنها بە رازاندنەوە و دروشم و پیرۆزبایی ئەم یادە مەزنە بەرز رابگرن، هەموو جۆرە گردبوونە و کۆبوونەوەیەکی فراوان و رێوڕەسمی خوێندنەوەی مەولوود لە مزگەوت، تەکیە، ناو سەنتەری شار و ژێر قەڵات و شوێنە جیاجیاکان بەڕێوەناچێت و مەراسیمی تایبەت و بەخشینەوەی شیرینی و سازدانی ئاھەنگی خۆشی بەو بۆنەیەوە ناکرێت.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın