عێراق

لە هەرێم گەرمای ٤٠ پلەی سیلیزی کۆتاییهات و کەشوهەوا فێنک دەبێتەوە

پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێم دەریدەخات کە سبەی هەینی بەرزترین پلە لە هەرێمی کوردستان لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان دەبێت کە ٤١ پلەی سەدییە و، نزمترین پلەش لە ناحیەی حاجی ئۆمەرانی سەر بە هەولێرە کە ٢٦ پلەی سەدییە.

Heman Hussein Yaseen  | 07.09.2023 - نوێکردنەوە : 14.09.2023
لە هەرێم گەرمای ٤٠ پلەی سیلیزی کۆتاییهات و کەشوهەوا فێنک دەبێتەوە

Arbil

هەولێر - AA

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان – عێراق، ڕایدەگەیەنێت کە سبەی پلەی گەرما دادەبەزێت.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە سبەی هەینی خێرایی با لە کاتژمێرێکدا ١٠ بۆ ٢٠ کیلۆمەتر دەبێت و هاوکات پلەکانی گەرماش یەک تا دوو پلە دادەبەزێت.

بەڕێوەبەرایەتییەکە پێشبینی ئەوەیشی کردووە کە ڕۆژی شەممە کۆتایی بە شەپۆلەکانی گەرما دێت و پلەکانی گەرماش بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت.

ڕۆژی ٢٢ی ئەیلوول یەکەم ڕۆژی وەرزی پاییز دەست پێدەکات و بەمەش تەواو کۆتایی بە وەرزی هاوین دێت و پلەکانی گەرماش بە خێرایی گۆڕانکارییان بەسەردا دێت.

پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی دەریدەخەن کە سبەی هەینی بەرزترین پلە لە هەرێمی کوردستان لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان دەبێت کە ٤١ پلەی سەدییە و، نزمترین پلەش لە ناحیەی حاجی ئۆمەرانی سەر بە پارێزگای هەولێرە کە ٢٦ پلەی سەدییە.

بەپێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، سبەی بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر ٣٩ پلە، سلێمانی ٣٦ پلە، دهۆک ٣٧ پلە، کەرکووک ٤٠ پلە، هەڵەبجە ٣٨ پلە، زاخۆ ٣٨ پلە، ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ٣٥ پلە، ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان ٤١ پلە و، ناحیەی حاجی ئۆمەران ٢٦ پلەی سەدی دەبێت.





بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın