لە رۆژی جيهانى کرێکاراندا ئامێدییەکان روودەکەنە سەیرانگەی "بەرێ سیلێ"
وەكو نەریتێك لە رۆژی جيهانى کرێکاراندا، خەڵکی ئامێدی بۆ گەشت و سەیران پێکەوە لە سەیرانگەی "بەرێ سیلێ" كۆدەبنەوە.

Dahuk
دھۆک - AA
خەڵکی ئامێدی لە سەرەتای وەرزی بەھاردا، لە یەکی ئایاری ھەموو ساڵێک کە رۆژی جیھانی کرێکارانە بە شێوەیەکی بەرچاو ڕوو لە سەیرانگەی "بەرێ سیلێ" دەکەن، ئەم سەیرانگەیە بە دیمەنە سروشتییە دڵڕفێنەکانی ناوبانگی دەرکردووە، ناوچەیەکی گەشتیاری سەر بە قەزای ئامێدییە.
گەشتکردن لە سەیرانگەی "بەرێ سیلێ" بۆتە نەریتێکی کلتووری کۆنی خەڵکی ئامێدی، کە لە سەردەمی میرنشینی بادینانەوە تاوەکو ئێستا بەردەوامە، خەڵکی ناوچەکە لە کاتی بۆنە و ئاھەنگە کلتووریەکانیش لەو ناوچەیە کۆدەبنەوە.
رۆژان حەمدی، ھاوڵاتییەکی ئامێدیە بۆ گەشت ھاتووە سەیرانگەی "بەرێ سیلێ"، ئەو دلخۆشی خۆی بە سەردانکردنی ئەم ناوچەیە دەردەبرێت و لە لێدوانیکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵۆ گوتی: "سەیرانی بەرێ سیلێ زۆر بە رێکخستووییم بینی، ئەم ناوچەیە سرۆشتێکی جوانی ھەیە، راستە من یەکەم ساڵمە دێمە ئێرە، بەڵام چالاکییە جیاوازییەکانی ئەم سەیرانە وای لێکردم، ھەر ساڵ بێم، ئەو بڕگەی لە ئاھەنگەکە بەدڵم بوو چالاکی دۆڵمە بوو، چونکە ئامێدی بە دۆڵمە ناوبانگە".
ئامێدی بە دووری ٩٠ کم دەکەوێتە باکووری رۆژھەڵاتی شاری دھۆک، چەند شوێنێکی شوێنەواری لەسەر قەڵای ئامێدی ھەن وەک: دەرگەی کۆنی ئامێدی و منارەی گەورە و قوبە و دەروازەی زەردەشتی و چەند شوێنی تر.
بەدیع ناسرھاوڵاتییەکی دیکەی ئامێدیە باس لەوە دەکات کە سەیرانگەی "بەرێ سیلێ" لەم سەردەمەدا وەکو فێستیڤالێکە دەبینرێت، ئەو باسی سەردەمی کۆن دەکات، کە بە سواربوونی ئەسپ لە گەڵ حاکمەکانی ئامێدی دەچوونە ئەو ناوچەیە، لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵۆ گوتی: "ئێمە توانیمانە ئەم کلتوورە بپارێزین کە خێزانەکان پێکەوە ڕوو لەم ناوچەیە بکەن، ھەموو ساڵێک بێ کێشە ئاھەنگ و سەیرانەکان بەرێوە دەچن، ئێمە زیاتر لە ١٠ رۆژ خۆمان بۆ ئەم سەیرانە ئامادە دەکەین، لیژنەی جیاواز پێکدەھێنن، بۆ ئەوەی سەیرانەکە بە جوانترین شێوە ئەنجام بدرێت، ئێمە وەکو خەڵکی ئامێدی لەم ڕۆژەدا لە یەکی ئایار، چەند ژنێکمان بە کەسێک دابێت، ئەو خێزانە بۆ سەیرانەکە داوەت دەکەین".
قەزای ئامێدی ناوچەیەکی سەرنجڕاکێشە و گەشتیارێکی زۆر لە وەرزە گەشتیارییەکاندا سەردانی دەکەن، ئەمەش بەھۆی سرووشتە جوانەکەی ناوچەکە.
سالح محسن، باس لە سەیرانگەی "بەرێ سیلێ" دەکات کە ساڵانە چەندین گەنج وەکو خۆبەخش بە شێوازی گرۆپ ھەڵدەسن بە رێکخستنی ئەم گەشتە و بۆ ئاژانسی ئانادۆڵۆ گوتی: "ئەم سەیرانە مێژوویەکەی بۆ زیاتر لە ٥٠٠ ساڵ دەگەڕێتەوە، بۆ سەردەمی میرنشینەکانی بادینان دەگەڕێتەوە، لەو کاتەوە تاوەکو ئێستا خێزانەکان بە جلوبەرگی ڕەنگاوڕەنگی کوردی ڕوو دەکەنە سەیرانگاکە، خواردنەکانی وەک دۆڵمە، یاپراخ، کوتڵک لەسەر سفرەکان دەبینرێن، دوای چاککردنی ڕێگای سەیرانگاکە و دابینکرنی کارەبا خەڵک زیاتر ڕووی تێدەکات، ھەموویان دڵخۆشن بەم ڕۆژە، رۆژەکەیان بە شادی و دێلان بەرێ دەکەن".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن