كۆمسیۆنی باڵای ههڵبژاردنهكانی عێراق به مهرج كاتی ههڵبژاردن پهسهند دهكات
دواى دياريكردنى ٦ى حوزەيرانى ٢٠٢١ وەكو وادەى بەڕێوەچوونى هەڵبژاردنى پێشوەخت لە عێراق لەلايەن سەرۆكوەزيران مستەفا كازمى، كۆميسيۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەكان لە عێراق تواناى ئامادەيى خۆيان بۆ ئەو رێككەوتە راگەياند.

Arbil
هەولێر- AA
دواى دياريكردنى ٦ى حوزەيرانى ٢٠٢١ وەكو وادەى بەڕێوەچوونى هەڵبژاردنى پێشوەخت لە عێراق لەلايەن سەرۆكوەزيران مستەفا كازمى، كۆميسيۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەكان لە عێراق تواناى ئامادەيى خۆيان بۆ ئەو رێككەوتە راگەياند.
لە راگەيەندراوێكدا كە لە ماڵپەرى فەرميى كۆميسيۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەكانى عێراق بڵاوكراوەتەوە هاتووە، "ئامادەين بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردن لە رێككەوتى ٦ى حوزەيرانى ٢٠٢١ كە سەرۆكوەزيران مستەفا كازمى دياريكردووە".
كۆميسيۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەكان لە راگەيەندراوەكەيدا، چوار مەرجى داناوە بۆ پابەندبوون بەو وادەيەى كە سەرۆكوەزيران كازمى دايناوە بۆ بەڕێوەچوونى هەڵبژاردنى پێشوەخت.
دەركردنى ياساى هەڵبژاردنەكان لە لايەن ئەنجوومەنى نوێەرانى عێراقەوە و راگەياندنى لە رۆژنامەى فەرمى مەرجى يەكەمى كۆميسيۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەكانە، لە راگەيەندراوەكەدا هاتووە، "يەكەم: دەبێت ئەنجوومەنى نوێەرانى عێراق ياساى هەڵبژاردنەكان دەربكات و بە زووترين كات لە رۆژنامەى فەرمى رابگەيندرێت، چونكە ئەو ياسايە چوارچێوەى ياسايى پرۆسەى هەڵبژاردنەكان دایە".
سەبارەت بە تەواوكردنى نيسابى دادگاى باڵاى فيدڕاڵى عێراق، لە راگەيەندراوەكەى كۆميسيۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەكاندا هاتووە، "دووەم: دەبێت ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق دەقێكى جێگرەوە بۆ فەرمانى ژمارە ٣٠ لە ساڵى ٢٠٠٥ بۆ تەواوكردنى نيسابى دادگاى باڵاى فيدڕاڵى عێراق، لەبەر ئەوەى تاكە لايەنى رێگپێدراوە بە پێى ياسا بۆ پەسەندكردنى ئەنجامى هەڵبژاردنەكان".
مەرجى سێيەمى كۆميسيۆنى باڵاى سەربەخۆيى هەڵبژاردنەكان، ئاراستەى حكومەتى عێراق كراوە دەربارەى دابينكردنى بوودجە بۆ هەڵبژاردنەكان و پێداويستييە لۆجيستى و كەرەستەكان لەلايەن وەزارەت و دەستەكانەوە بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردنەكان لەو وادەى كە دياريكراوە.
بۆ بەڕێوەچوونى هەڵبژاردنێكى شەفاف و بێگەرد، كۆميسيۆنى باڵاى هەڵبژاردنەكانى عێراق، داواى هاوكارى دەکات لە رێكخراوى نەتەوەيەكگرتووەكان و ئەو دەزگا و رێكخراوە نێودەوڵەتييانەى كە شارەزاييان لە هەڵبژاردندا هەيە.
كۆميسيۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەكانى عێراق، لە كۆتايى راگەيەندراوەكەيدا ئاماژەى بەوە كردووە دواى ئەوەى ئەو مەرجانەى سەرەوە جێبەجێ دەكرێت ئەوە ئەوان ئامادەن ئەركى دەستوورى خۆيان بە دڵسۆزى بە جێبگەیەنن.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن