عێراق

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد: “واز لە گەلی کورد بهێنن، داردەستی کەس نابین”.

خانمی یەکەمی عێڕاق، شاناز ئیبراهیم ئەحمەد لە یادی ڕاپەڕینەکەی ساڵی ١٩٩١ پەیامێکی لە ژێر ناونیشانی “واز لەگەلی کورد بهێنن، داردەستی کەس نابین” بڵاوکردووەتەوە.

Heman Hussein Yaseen  | 05.03.2026 - نوێکردنەوە : 06.03.2026
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد: “واز لە گەلی کورد بهێنن، داردەستی کەس نابین”.

Arbil

هەولێر -AA

لە پەیامەکەی خانمی یەکەمی عێڕاق دا هاتووە: “لەساڵی ١٩٩١دا، هانی گەلی کورد درا بۆ ڕاپەڕین دژی ڕژێمی سەدام حوسێن، بەڵام ڕووبەڕووی چارەنووسی خۆیان کرانەوە کە کەینوبەینەکە گۆڕا و کەس بەرگری لێ نەکردین کاتێک کۆپتەری جەنگیی و تانک بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڕاپەڕین بەکارهات. هێشتا ئەو یادەوەرییانە لەبیر و هۆشماندا ماوە”.

خانمی یەکەمی عێڕاق لەم یادە دا نووسیوویەتی: “ئەمڕۆ یادی ئەو سەردەمەی ڕاپەڕین دەکەینەوە و لە بیری ناکەین کە چی لێوە فێربووین. بەم دوواییانە بینیمان چی بەسەر باکوری خۆرهەڵاتی سووریادا هات. دوای ئەو هەموو بەڵێنانەی بەکوردانی ئەوێ دران و چۆن لە ریزی پێشەوەی بەگژداچوونەوە و جەنگ دژی داعش وەستانەوە و بینیمان لە کۆتاییدا چۆن مامەڵەیان لەگەڵدا کرا”.

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا هاتووە: ئەمڕۆش دواجار گەلی کورد لە عێراق چێژی سەقامگیریی و شکۆمەندیی کرد لەبەر ئەم هۆکارە سەختە، بگرە مەحاڵە، کورد قبوڵی بکات کە ببێتە دەستکەلای هێزە زەبەلاحەکانی جیهان”.

خانمی یەکەمی عێڕاق جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئەزموونەکانی پێشوو و بەڵێنەکان شاهیدن. زۆربەی کات کە پێویستی بەهێز و قوربانیدان دەبێت پەنا بۆ کورد دەبرێت. بۆیە داوا لەهەموو لایەنە بەشەڕهاتووەکان دەکەم: واز لەگەلی کورد بهێنن. ئێمە داردەستی کەس نابین”.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın