Heman Hussein Yaseen
05 ئادار 2026•نوێکردنەوە: 09 ئادار 2026
هەولێر -AA
لە پەیامەکەی خانمی یەکەمی عێڕاق دا هاتووە: “لەساڵی ١٩٩١دا، هانی گەلی کورد درا بۆ ڕاپەڕین دژی ڕژێمی سەدام حوسێن، بەڵام ڕووبەڕووی چارەنووسی خۆیان کرانەوە کە کەینوبەینەکە گۆڕا و کەس بەرگری لێ نەکردین کاتێک کۆپتەری جەنگیی و تانک بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڕاپەڕین بەکارهات. هێشتا ئەو یادەوەرییانە لەبیر و هۆشماندا ماوە”.
خانمی یەکەمی عێڕاق لەم یادە دا نووسیوویەتی: “ئەمڕۆ یادی ئەو سەردەمەی ڕاپەڕین دەکەینەوە و لە بیری ناکەین کە چی لێوە فێربووین. بەم دوواییانە بینیمان چی بەسەر باکوری خۆرهەڵاتی سووریادا هات. دوای ئەو هەموو بەڵێنانەی بەکوردانی ئەوێ دران و چۆن لە ریزی پێشەوەی بەگژداچوونەوە و جەنگ دژی داعش وەستانەوە و بینیمان لە کۆتاییدا چۆن مامەڵەیان لەگەڵدا کرا”.
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا هاتووە: ئەمڕۆش دواجار گەلی کورد لە عێراق چێژی سەقامگیریی و شکۆمەندیی کرد لەبەر ئەم هۆکارە سەختە، بگرە مەحاڵە، کورد قبوڵی بکات کە ببێتە دەستکەلای هێزە زەبەلاحەکانی جیهان”.
خانمی یەکەمی عێڕاق جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئەزموونەکانی پێشوو و بەڵێنەکان شاهیدن. زۆربەی کات کە پێویستی بەهێز و قوربانیدان دەبێت پەنا بۆ کورد دەبرێت. بۆیە داوا لەهەموو لایەنە بەشەڕهاتووەکان دەکەم: واز لەگەلی کورد بهێنن. ئێمە داردەستی کەس نابین”.