Sümeyye Dilara Dinçer
12 مای,س 2026•نوێکردنەوە: 12 مای,س 2026
وەزیری دەرەوەی توركیا، هاكان فیدان ڕایگهیاند: "ئەو کێشەیەی لە کەنداودا ڕووبەڕوومان بووەتەوە، نابێت بە هیچ شێوەیەک پرسی غەززەمان لەبیر بباتەوە".
دوای كۆبوونهوهیان له دهوحه، وەزیری دەرەوەی توركیا فیدان و سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر، محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشیان سازكرد.
فیدان ئاماژەی بهوه كرد لە كۆبوونهوهیدا لەگەڵ هاوتا قهتهرییهكهی ئال سانی پەیوەندیە دووقۆڵییەکان و پرسە جیهانییەکانیان تاوتوێ کردووه و، ڕایگهیاند: "ئەو کێشەیەی لە کەنداودا ڕووبەڕوومان بووەتەوە، نابێت بە هیچ شێوەیەک پرسی غەززەمان لەبیر بباتەوە. فراوانخوازیی ئیسرائیل لە ناوچەکەماندا، وەک کێشەیەکی پلە یەک له ڕووی سەقامگیریی و ئاسایش بەردەوامی ههیه".

هاكان فیدان جەختی لەسهر ئهوە کردەوە ئەو فراوانخوازییەی لە غەززە، بەیروت، کەرتی ڕۆژئاوا و سووریا دهگوزهرێت گیانلهدهستدانی ژمارهیهكی زۆر مرۆڤی لێكهوتووهتهوه، ئەو کەسانەشی بە زۆرهملێ دهربهدهركراون و کۆچیان کردووە کەوتوونەتە دۆخی پەنابەرییەوە.
فیدان ئهوهیشی خستهڕوو پێویستە وڵاتانی ناوچەکە و کۆمەڵگای نێودەوڵەتیی بە هەستیارییەوە لهم پرسه بڕوانن و، ڕایگهیاند: "پێشێلکارییەکانی ئاگربەست لە غەززە گەیشتووەتە لووتکە".
وهزیری دهرهوهی توركیا فیدان، جەختی لەسهر ئهوە کردەوە کە پشتیوانی هەموو هەوڵەکان دەکرێت بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز و، گوتی: "بەکارنەهێنانی گەرووی هورمز وەک چەکێک، هێندەی بۆ سەقامگیریی ناوچەکە گرنگە، ئهوهندهش بۆ ئابووریی جیهان گرنگە".
