سلێمانی شەوی مانگ گیرانی بە نوێژ و نزای خێر بەڕێکرد
لە مزگەوتی خێرخوازان'ی شاری سلێمانی، دەیان نوێژخوێن دوای نوێژی خەوتنان، نوێژی سوننەتی مانگ گیرانیان ئەنجامدا.

As Sulaymaniyah
سلێمانی – AA
دانیشتووانی سلێمانی شەوی دیاردەی سرووشتی مانگ گیرانیان بە نوێژ و نزای خێر بەڕێکرد.
شەوی ٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٥، شاری سلێمانی و سەرانسەری هەرێمی کوردستان، شاهیدی دیاردەیەکی گەردوونی بوون، ئەویش مانگ گیرانی تەواو بوو.
لە کاتێکدا ئاسمان بە ڕەنگێکی سوورباوی دڵڕفێن ڕازایەوە، لە زۆرێک لە مزگەوتەکانی شاری سلێمانیدا نوێژخوێنان لە پاش نوێژی خەوتنان نوێژی سوننەتی مانگ گیرانیان ئەنجامدا و، دەستی نزا و پاڕانەوەیان بەرز کردەوە.
لە مزگەوتی خێرخوازان، دەیان نوێژخوێن دوای نوێژی خەوتنان، نوێژی سوننەتی مانگ گیرانیان ئەنجامدا.
پێشنوێژ و گوتارخوێنی مزگەوتەکە، مامۆستا محەمەد چیمەنی، لە گوتارێکیدا دیاردەی مانگ گیرانی لە ڕوانگەی ئایینی ئیسلامەوە شی کردەوە و دوور لە هەموو خورافاتێک، ئاماژەی بەوەدا کە ئەم دیاردەیە نیشانەیەکی گەورەی دەسەڵاتی خودایە.
لە کاتی بەرزکردنەوەی دەستەکانی پاڕانەوە، مامۆستا محەمەد چیمەنی نزای بۆ خێر و خۆشی موسڵمانان کرد و، نزای بۆ غەززە و خوشک و برایانی فەڵەستین کرد، تا لەو کۆمەڵکوژی و جینۆسایدەی ڕووبەڕوویان بووەتەوە ڕزگاریان ببێت.
مانگ گیرانی تەواوەتی، دیاردەیەکی سرووشتییە کە تێیدا زەوی دەکەوێتە نێوان خۆر و مانگ، و ڕێگری دەکات لە تیشکی خۆر بگات بە ڕووی مانگ. لە ئەنجامدا، مانگ بە تەواوی تاریک نابێت، بەڵکو ڕەنگێکی سوورباوی سەرنجڕاکێش وەردەگرێت، کە زۆرجار بە "مانگی خوێناوی" ناودەبرێت.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن