عێراق

بۆردومانکردنی داعش لە دیالە رۆژھەڵاتی عێراق

- فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای عێراق، سێ حەشارگەی داعشیان لە سنووری پارێزگای دیالە بۆردومان کرد.

Zana Natık Kerem   | 24.02.2021
بۆردومانکردنی داعش لە دیالە رۆژھەڵاتی عێراق

Arbil

ھەولێر ــ AA

فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای عێراق، سێ حەشارگەی داعشیان لە سنووری پارێزگای دیالە رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە بۆردومان کرد.

میدیاکانی عێراق لە سەرچاوەیەکی ئەمنییان گواستووەتەوە کە فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای عێراق، بەچڕی سێ حەشارگەی داعشیان لە سنووری ناوچەی شێخ بابا سەربە ناحیەی جەلەولا باکووری پارێزگای دیالە بۆردومانکردووە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەیشدا کە ھێشتا ئەنجامی بۆردومانەکە و زیانەکانی داعش نەزانراوە و باسی لەوەشکرد کە شانە نووستووەکانی داعش لە ناوچەکە خۆیان حەشارداوە و ناوە ناوە ھێرش بۆسەر ھێزە ئەمنییەکان و ھاووڵاتییان ئەنجام دەدەن.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın