سياسەت, عێراق

قوباد تاڵەبانی: "کێشەی نێوان هەولێر و بەغدا سیاسییە نەوەک دارایی"

جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، قوباد تاڵەبانی لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستاندا وەڵامی بەشێک لە پرسیاری فراکسیۆنەکانی دایەوە بەتایبەت لە پرسی گفتوگۆکان بۆ رێککەوتن و دانوستاندنەکانی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدرال.

Hawkar Yaseen M Amin Mohammed Amin  | 05.10.2020 - نوێکردنەوە : 06.10.2020
قوباد تاڵەبانی: "کێشەی نێوان هەولێر و بەغدا سیاسییە نەوەک دارایی"

Arbil

هەولێر - AA

جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، قوباد تاڵەبانی لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستاندا وەڵامی بەشێک لە پرسیاری فراکسیۆنەکانی دایەوە بەتایبەت لە پرسی گفتوگۆکان بۆ رێککەوتن و دانوستاندنەکانی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدرال.

قوباد تاڵەبانی گوتی: "لەسەرەتای دەستبەکاربوونمان بەرلە هەر شوێنێک چووینە بەغدا بۆ رێککەوتن و چارەسەری پرسە هەڵپەسێردراوەکان لە سەرەتای ساڵی 2019 و دەستبەکاربوونی کابینەی پێشووی حکوومەتی عێراقەوە دانوستانەکانمان لەگەڵ بەغدا بەردەوام بوون، بەڵام خۆپیشاندانەکانی مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردوو دابڕانی لە دانیشتنەکاندا دروستکرد، لەگەڵ ئەوەشدا رێککەوتنی ساڵی پێشوومان لەگەڵ عێراق زۆر گرنگ بوو بۆ هەرێمی کوردستان".

جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان راشیگەیاند کە دوای دەستلەکارکێشانەوەی کابینەی پێشووی حکوومەتی عێراق و دەستبەکاربوونی کابینەی نوێ جارێکی دیکە دانیشتنەکان دەستیانپێکردەوە، یەکەم رۆژی دوای دەستبەکاربوونی کازمی سەردانی بەغدادیان کرد بۆئەوەی پێی بڵێین کە لێرەن بۆ چارەسەرکردنی سەرجەم کێشەکان.

قوباد تاڵەبانی دەربارەی ئەوەی بۆچی لە سەردەمی کازمی-یشدا کێشەکان هەر چارەسەر نەکراون رایگەیاند "ئەمساڵ بۆشایی یاسایی دروستبوو، بەهۆی ئەوەی بوودجەی ئەمساڵ پەسەند نەکرا بۆیە نەمانتوانی ئەو شایستە داراییانەی هەرێمی کوردستان دیاریی بکەین و رێککەوتنی لەسەر بکەین".

جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گوتیشی: "ئێمە لە چوارچێوەی وڵاتیکداین کە خۆی کێشەی زۆرە، کێشەی دارایی و ئابووریی زۆر گەورەی هەیە، کێشەی سیاسیی و ئەمنییشی هەیە، کێشەکانی عێراق بەپێی قەبارەی خۆیان لە کێشەکانی هەرێمی کوردستان زیارتر و گەورەترن، بۆیە دەبێت ئێمەش کەمێک واقعی بین، ناکرێت بڵێین کێشەکانی هەرێمی کوردستان چارەسەر بکەن و شایستەکانمان رەوانە بکەن ئیتر کێشەکانی عێراق پەیوەندی بە ئێمەوە نییە".

قوباد تاڵەبانی راشیگەیاند "کێشەی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراق، زیاتر کێشەی سیاسییە وەک لەوەی کێشەی نەوت و خاڵە سنوورییەکان بێت، شەقامی عێراقی تێڕوانینێکیان هەیە بەرامبەر هەرێم کە پێیانوایە هەرێمی کوردستان هۆکاری کێشەکانی عێراقە، ئەم تێڕوانینە بەشێکیشی پەیوەندی بە خۆمانەوە هەیە، هەندێک لە نوێنەرانی کورد کە لە عێراقن ئەو جۆرە تێڕوانینەیان لای عەرەب دروستکردووە بەرامبەر هەرێمی کوردستان".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın