Zana Natık Kerem
05 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 06 تشرینی یەکەم 2020
بەغدا ــ AA
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق رایگەیاند كە لە میانی 24 كاتژمێری رابردوودا، سێ هەزار و 808 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19)، بوون و 65 كەس بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق لە راگەیەندراوێكدا، دوایین ئاماری سەبارەت بە ژمارەی قوربانییانی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوكردەوە.
لە راگەیەندراوەكە ئاماژە بەوەدراوە كە لە میانی 24 كاتژمێری رابردوودا، 65 كەس بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا، گیانیان لەدەستداوە و سێ هەزار و 808 كەس تووشی ڤایرۆسەكە بوون.
باس لەوەشكراوە كە هەر لەو ماوەیەدا، سێ هەزار و 676 تووشبوو، چاكبوونەتەوە.
بەپێی راگەیەندراوەكە، كۆی گشتیی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عێراق، گەیشتووەتە 382 هەزار و 949 كەس و لەو ژمارەیەش نۆ هەزار و 464 كەس گیانیان لەدەستداوە و 312 هەزار و 158ی دیكەیش چاكبوونەتەوە.