حکوومەتی هەرێم: "ئاگاداری رادەستکردنەوەی تیرۆریستان لە سلێمانیەوە بۆ کەرکووک نین"
وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان رەتیدەکاتەوە رادەستکردنەوەی ١٧٦ تۆمەتباری تیرۆریست لە سلێمانیەوە بۆ کەرکووک بە هەماهەنگی و ئاگاداری حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرابێت.

Arbil
هەولێر - AA
وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان رەتیدەکاتەوە رادەستکردنەوەی ١٧٦ تۆمەتباری تیرۆریست لە سلێمانیەوە بۆ کەرکووک بە هەماهەنگی و ئاگاداری حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرابێت.
وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان لەسەر پرسی رادەستکردنەوەی ١٧٦ تۆمەتباری تیرۆریست لە سلێمانیەوە بۆ کەرکووک راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
لە راگەیەنراوەکەدا ئەوە هاتووە کە "لێرە و لەوێ هەندێک لێدوان بڵاودەکرێنەوە گوایە ئەم بابەتە بە هەماهەنگی و ئاگاداری حکوومەتی هەرێمی کوردستان بووە.
لە راگەیەنراوەکەدا ئەوە ئاشکرا کراوە کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان نە لە کاتی گرتن و نە لە کاتی رادەستکردنەوەی ئەو تۆمەتبارانە ئاگاداری بابەتەکە نەبووە.
بەپێی راگەیەنراوەکەی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان کە کۆپییەکی گەیشتووەتە ئاژانسی ئانادۆڵو "بابەتی هەماهەنگی لەگەڵ دەسەڵاتە فیدڕاڵییەکان رێکار و میکانیزمی خۆی هەیە کە لەلایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدڕاڵی بە یاسا و رێنمایی رێکخراون و بابەتی رادەستکردنەوەی ئەم تۆمەتبارانە بەدەر لەم میکانیزمانە ئەنجامدراوە".