ئاسایشی هه‌ولێر: "هێرشه‌كه‌ی سه‌ر باڵه‌خانه‌ی پارێزگا تیرۆریستی بووه"
- ئاسایشی هه‌ولێر راگه‌یه‌ندراوێكی له باره‌ی په‌لاماره چه‌كدارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه بۆ سه‌ر باڵه‌خانه‌ی پارێزگای هه‌ولێر بڵاوده‌كاته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت كه ناسنامه‌ی هێرشبه‌رانی سه‌ر باڵه‌خانه‌كه له لای ئه‌وان ئاشكرایه.
Arbil
ئاسایشی هه‌ولێر ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه خزمه‌تگوزارێكی پارێزگا بووتە قوربانی، هه‌روه‌ها چوار كارمه‌ندی ئاسایش و پۆلیسێكیش برینداربوون.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئاسایشی هه‌ولێره:
جه‌ماوه‌ری به شه‌ڕه‌فی كوردستان
هاووڵاتیانی ئازیزی هه‌ولێری پایته‌خت
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 23 / 7 / 2018 كاتژمێر (7:12) حه‌وت و دوانزه ده‌قه‌ی به‌یانی، (3) سێ چه‌كدار كه ناسنامه‌یان لای ئێمه ئاشكرایه له كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆريستی دا، په‌لاماری باڵه‌خانه‌ی پارێزگای هه‌ولێریان دا‌و ڕووبه‌ڕووی پۆلیسه‌كان بوونه‌وه؛ سه‌ره‌تا پۆلیسێكیان بریندار كرد و چووبوونه ناو باڵەخانه‌كه...
ده‌ست به‌جێ هێزه‌كانمان كۆنتڕۆڵی دۆخه‌كه‌یان كرد و له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا توانیان هه‌رسێ تیرۆريسته‌كه بكوژن به‌بێ هیچ زیانێك له هێزه‌كانمان، به‌ڵام به‌داخه‌وه فه‌رمانبەرێكی خزمه‌تگوزاری پارێزگا له لایه‌ن تیرۆريستانه‌وه شه‌هید كرا.
جه‌ماوه‌ر دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه ڕه‌وشی ئه‌منی پارێزگای هه‌ولێر زۆر ئارامه‌و هێزه‌كانمان به‌رده‌وام ئاماده‌ن بۆشكست هێنان به‌هه‌ر هه‌وڵ و پلانێكی دوژمنان و تیرۆريستان. له‌ئاینده‌یه‌كی نزیك وورده‌كاری زیاتری ئه‌م كرده‌وه تیرۆريستیه بڵاو ده‌كرێته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
