لە هەولێر یەکەم نوێژی تەراویحی رەمەزانی ئەمساڵ ئەنجامدرا
دانیشتووانی شاری ھەولێر، هاوشێوەی موسڵمانان لە شارەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان بەمەبەستی ئەنجامدانی یەکەم نوێژی تەراویحی رمەزانی ئەمساڵ، روویان لە مزگەوتەکان کرد.

Arbil
هەولێر - AA
دانیشتووانی شاری ھەولێر، هاوشێوەی موسڵمانان لە شارەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان بەمەبەستی ئەنجامدانی یەکەم نوێژی تەراویحی رمەزانی ئەمساڵ، روویان لە مزگەوتەکان کرد.
لە دوای راگەیاندنی دیاریکردنی یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانی ئەمساڵ لەلایەن وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینییەوە، نوێژخوێنان بە گەرموگوڕییەوە روویان لە مزگەوتەکان کرد بەمەبەستی ئەنجامدانی یەکەم نوێژی تەراویح و یەکێک لەو مزگەوتانەش کە نوێژی تەراویحی تێدا ئەنجامدرا، مزگەوتی فیردەوس بوو لە گەڕەکی مامۆستایانی نوێ لە شاری هەولێر.
ساڵانە لەمیانی مانگی رەمەزاندا، خەڵکێکی زۆر بە جۆش و خرۆشەوە بەشداریی لە نوێژی تەراویحدا دەکەن.
نوێژی تەراویح بریتییە لە شەونوێژی مانگی رەمەزانی پیرۆز کە بریتییە لە ١١ رکات بە شێوازی دوو رکات، دوو رکات لەدوای نوێژی خەوتنان ئەنجام دەدرێت و بە یەک رکاتیش کۆتایی دێت.
دوێنێ سێشەممە، وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پێویستە مامۆستایانی ئاینی ١٥ بۆ ٢٠ خولەک دوای نوێژی خەوتنان نوێژی تەراویح ئەنجام بدەن و نابێت تەراویح سەخڵەتی دروست بكات و ركاتەكانی زۆر بێت.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن