جيهان

بەهۆی هێرشی ئێرانەوە لە تەل ئەبیب شەش کەس برینداربوون

Burak Dağ  | 24.03.2026 - نوێکردنەوە : 24.03.2026
 بەهۆی هێرشی ئێرانەوە لە تەل ئەبیب شەش کەس برینداربوون

Tel Aviv

تەل ئەبیب - AA

لە شەشهەمین هێرشی ئێراندا کە لە کاتەکانی نیوەشەوەوە ئەنجامی داوە و ناوەڕاستی ئیسرائیلی کردووەتە ئامانج، شەش کەس بە سووکی برینداربوون.

سوپای ئیسرائیل بڵاوی کردەوە، سیستمەکانی بەرگریی ئاسمانیی بۆ ڕێگریی کردن لەو مووشەکانەی لە ئێرانەوە ئاڕاستە کراون، لەکاردان.

پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو لە ناوچەکە گواستییەوە، بەهۆی هێرشەکەی ئێرانەوە لە ناوچەی گۆش دان کە بە تەل ئەبیبی گەورە ناسراوە و لەگەڵ ناوچەکانی دەوروبەری، زەنگی ئاگادارکردنەوە لێدراوە.

لە لایەکی دیکەوە، لە تەل ئەبیب و دەوروبەری دەنگی تەقینەوەی بەهێز بیسترا.

کەناڵی ١٢ی ئیسرائیلی بڵاوی کردەوە، لە تەل ئەبیب پارچەی مووشەک و پاشماوەکانی بەر چوار ناوچە کەوتوون.

لە باڵەخانەیەکی چوار نهۆمی لە تەل ئەبیب، دووکەڵ بەرزبووەتەوە و هەندێک ئۆتۆمبێل سووتاون.

هاوکات دەزگای فریاکەوتنی ئیسرائیل، ئەستێرەی سووری داود، بڵاوی کردەوە کە بەهۆی هێرشی مووشەکییەوە شەش کەس بە سووکی بریندار بوون.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın