جيهان

ھێشتا دوو ھەزار و ٦٠٠ کەس لەناو نەخۆشخانەی ئیندۆنیزی گەمارۆدراودا ماون

گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە غەززە، ئەشرەف قودرە: "سەرجەم نەخۆشخانەکان لە باکووری کەرتی غەززە لەکارکەوتوون و لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان ھەماھەنگی دەکەین، بۆ ئەوەی بۆ نەخۆشخانەی ئیندۆنیزی لە نەخۆش، ئاوارە و کارمەندی تەندروستی چۆڵ بکرێت".

Mustafa M. M. Haboush  | 21.11.2023 - نوێکردنەوە : 22.11.2023
ھێشتا دوو ھەزار و ٦٠٠ کەس لەناو نەخۆشخانەی ئیندۆنیزی گەمارۆدراودا ماون

Gazze

غەززە – AA

گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە غەززە، ئەشرەف قودرە ڕایگەیاند کە ھێشتا دوو ھەزار و ٦٠٠ کەس لەناو نەخۆشخانەی ئیندۆنیزی گەمارۆدراو لە شارۆچکەی جەبالیا باکووری کەرتی غەزز ماون.

ئەشرەف قودرە لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "ھێشتا دوو ھەزار ئاوارە، ٤٠٠ نەخۆش و ھاوەڵەکانیان لەگەڵ ٢٠٠ کارمەندی تەندروستی لەناو نەخۆشخانەی ئیندۆنیزی دان".

ئاماژەی بەوەیشدا کە ھێشتا ٢٥٩ بریندار لەگەڵ ھاوەڵەکانیان، هەروەها ژمارەیەکی دیکەی ئاوارە فەڵەستینییەکان و کارمەندی تەندروستی لەناو کۆمەڵگای پزیشکی شیفا ڕۆژئاوای شاری غەززە ماون.

باسی لەوەیش کرد کە لە میانی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، شاندێکی ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی، سەردانی کۆمەڵگای پزیشکی شیفای کرد، بۆ ئەوەی بە ھەماھەنگی کۆمەڵگاکە چۆڵ بکرێت و گوتی: "تا ئێستا ھێچ پیشھاتێکی نوێ لە ئارادا نییە بۆ چۆڵکردنی کۆمەڵگای پزیشکی شیفا".

گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە غەززە، ئەشرەف قودرە گوتیشی: "سەرجەم نەخۆشخانەکان لە باکووری کەرتی غەززە لەکارکەوتوون و لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان ھەماھەنگی دەکەین، بۆ ئەوەی بۆ نەخۆشخانەی ئیندۆنیزی لە نەخۆش، ئاوارە و کارمەندی تەندروستی چۆڵ بکرێت".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın