ھێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان گیانلەدەستدانی ١٩ کەسی لێکەوتووەتەوە
Beyrut
بەیروت - AA
لە شەوی ڕابردووەوە تا ئێستا، ژمارەی ئەو کەسانەی لە هێرشەکانی سوپای ئیسرائیلدا بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانی لوبنان گیانیان لەدەستداوە، بۆ ١٩ کەس بەرزبووەتهوە كه منداڵیشیان لهنێودایه.
ئەو هێرشانەی ئیسرائیل لە دووی ئادارەوە بۆ سەر لوبنان دەستی پێكردووە، تا ئێستا درێژهیان ههیه.
بەپێی ئاژانسی ههواڵی فەڕمی لوبنان (NNA)، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل لە نیوەشەوەوە چەندین ناوچهی باشووری لوبنانیان وەک غەسانیە، سەریره، دووەیر و چەند شوێنێکی دیكه کردووەتە ئامانج.

لە هێرشی سەر ناوچهی سیلا دوو کەس کوژران و، پێنج كهسی دیكه برینداربوون، لە ناوچهی تەیر دیبا دوو کەس کوژران و پێنج كهسی دیكه برینداربوون.
لە ئەنجامی هێرش بۆ سەر ناوچهی ساریفای سەر بە سوور، سێ کەس گیانیان لەدەستدا.
لە ناوچەی نێوان عەدلۆن و ئەبولئەسوەد بەهۆی هێرشی ئیسرائیلەوە، دوو کەس کوژران و دوو كهسی دیكه برینداربوون.
لە ناوچهی مەحرونه، سوپای ئیسرائیل ماتۆڕسکیلێکی کردە ئامانج و بەهۆیەوە کەسێک کوژرا.

ههروهها لە ناوچهی شەبریها، ئۆتۆمبێلێک کرایه ئامانج و بههۆیهوه هاووڵاتیەکی سووری گیانی لەدەستدا.
لەسەر ڕێگای بورسولشیمالی، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئیسرائیل ماتۆڕسکیلێکیان كرده ئامانج و، بههۆیهوه هاووڵاتییهكی فەلەستینی کوژرا.
لە هێرشێکی سوپای ئیسرائیلدا بۆ سەر ماڵێک لە ڕۆژهەڵاتی شاری سەیدا، سێ کەس گیانیان لەدەستدا.

هێرشێکی ئاسمانیی بۆ سەر بەشاموون لە قەزای عەلەی، كوژرانی سێ کەس و برینداربوونی چوار كهسی دیكهی لێكهوتهوه .
لە شارۆچکەی کەفر تەبنیت، لە ئەنجامی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیلدا، بەڕێوەبەری گشتیی پەیمانگەی تەکنیکیی نەباتیە، مەحموود حەمەد گیانی لەدەستدا.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
