جيهان, عێراق

ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بەردەوامە لە پێشکەشکردنی ھاوکاری سەربازیی بە ھێزەکانی عێراق

- ھاوپەیمانیی نێوەدوڵەتی دژبە داعش بە بەھای ١٨ ملیۆن دۆلار، ھاوکاری سەربازیی پێشکەش بە ھێزەکانی سەربە وەزارەتی ناوخۆی عێراق کرد.

Zana Natık Kerem  | 08.04.2021 - نوێکردنەوە : 09.04.2021
ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بەردەوامە لە پێشکەشکردنی ھاوکاری سەربازیی بە ھێزەکانی عێراق

Arbil

ھەولێر ــ AA

ھاوپەیمانیی نێوەدوڵەتیی دژبە داعش بە بەھای ١٨ ملیۆن دۆلار، ھاوکاری سەربازیی پێشکەش بە ھێزەکانی سەربە وەزارەتی ناوخۆی عێراق کرد.

گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق، لیوا یەحیا رەسول لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاویکردەوە کە ھاوپەیمانیی نێوەدوڵەتییدژبە داعش لە بنکەی عەین ئەسەد، بە بەھای ١٨ ملیۆن دۆلار، پێشکەش بە ھێزەکانی سەربە وەزارەتی ناوخۆ کردووە.

راشیگەیاندووە کە ھاوکارییە سەربازییەکە بریتییە لە ھەزار و ٢٥٠ پارچە چەک و ١٨ ئۆتۆمبێلی سەربازیی.

لە ساڵی ٢٠١٤وە تا ئێستا، ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش بەڕابەریەتی ئەمریکا، ھاوکاری سەربازیی لە شەڕی دژبە داعش پێشکەش بە ھێزە ئەمنییەکانی عێراق دەکات.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın