کەوتنەخوارەوەی چەندین پارچەی مووشەک لە باکووری کەناری ڕۆژئاوا
لە ئەنجامی تێکشکاندنی ژمارەیەک مووشەکی ئاراستەکراوی ئێران، لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە چەندین پارچەی ئەو مووشەکانە لە باکووری کەناری ڕۆژئاوا کەوتنەخوارەوە.
Ramallah
ڕامەڵڵا ــ AA
لە ئەنجامی تێکشکاندنی ژمارەیەک مووشەکی ئاراستەکراوی ئێران، لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە، چەندین پارچەیەی ئەو مووشەکانە لە باکووری کەناری ڕۆژئاوا کەوتنەخوارەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە سوپای پاسداران ژمارەیەک مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کرد.
ھاوکات سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی ئیسرائیل، مووشەکەکانی ئێرانی تێشکاند کە بەھۆیەوە دەنگی تەقینەوەیەکی بەھێز لە شارۆچکەی حارس باکووری کەناری ڕۆژئاوا، بیسترا.
چەند سەرچاوەیەکی خۆجێی بە ئاژانسی ئانادۆڵویان ڕاگەیاند کە دوای تێشکاندنی مووشەکە ئاراستەکراوەکانی ئێران لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە، چەندین پارچەیەی ئەو مووشەکانە لە شارۆچکەی حارس کەوتوونەتەخوارەوە، بەڵام ھیچ زیانێکی گیانیی و ماددییان نەبووە.
