جيهان

کوێت .. ڕێگریی لەو مووشەک و فڕۆکە بێفڕۆکەوانانە کرا کە لە ئێرانەوە ئاڕاستەکراون

Ekrem Biçeroğlu  | 19.03.2026 - نوێکردنەوە : 20.03.2026
کوێت .. ڕێگریی لەو مووشەک و فڕۆکە بێفڕۆکەوانانە کرا کە لە ئێرانەوە ئاڕاستەکراون

Istanbul

ئیستانبوڵ - AA

کوێت بڵاوی کردەوە، لە ڕێگەی سیستمەکانی بەرگریی ئاسمانییەوە وەڵامی ئەو مووشەک و فڕۆکە بێفڕۆکەوانانە دراوەتەوە کە لە ئێرانەوە ئاڕاستە کراون.

لەو بارەیەوە، سەرۆکایەتیی ئەرکانی سوپای کوێت لە ڕاگەیاندراوێکدا کە لە ئاژانسی فەڕمی هەواڵی وڵاتەکە (KUNA)دا بڵاوکراوەتەوە، ئاماژەی بەوە کردووە دەنگی ئەو تەقینەوانەی لە وڵاتدا بیستراون بەهۆی ڕێگریی کردنی سیستمەکانی بەرگریی ئاسمانیی بووە لە هێرشەکان.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوە کراوە وەڵامی ئەو مووشەک و فڕۆکە بێفڕۆکەوانانە دراوەتەوە کە چوونەتە کایەی ئاسمانیی وڵاتەکەوە، داواش لە هاووڵاتیان کراوە پابەندی هۆشداریە ئەمنییەکانی دامەزراوە پەیوەندیدارەکان بن.

ئێران لە چوارچێوەی وەڵامدانەوەی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلدا، لە ٢٨ی شوباتەوە تا ئێستا، هێرشی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر بنکەکانی ئەمریکا و شوێنە هەستیارەکان لە حەوت وڵاتی عەرەبیدا ئەنجام دەدات.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın