جيهان

کاروانێکی ئەمنیی وەزارەتی ناوخۆی سووریا چووە ناو شاری حەسەکە

Muhammed Karabacak  | 02.02.2026 - نوێکردنەوە : 03.02.2026
کاروانێکی ئەمنیی وەزارەتی ناوخۆی سووریا چووە ناو شاری حەسەکە

Haseke

حەسەکە - AA

لە چوارچێوەی لێکتێگەیشتنی نێوان حکوومەتی سووریا و ڕێکخراوی تیرۆریستیی یەپەگە، کاروانێکی یەکەکانی ئاسایشی ناوخۆی سەربە وەزارەتی ناوخۆی سووریا، چوونە ناوەندی شاری حەسەکە.

هەنگاوەکانی جێبەجێ کردنی ئەو لێکتێگەیشتنەی لە نێوان حکوومەتی سووریا و ڕێکخراوی تیرۆریستیی یەپەگەدا واژوو کراوە، دەستیان پێکرد.

لەو چوارچێوەیەشدا کاروانێکی وەزارەتی ناوخۆی سووریا کە پێکهاتبوو لە هەشت زرێپۆشی گواستنەوەی سەرباز، ژمارەیەک پیکاب و ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن لە هێڵی ڕۆژهەڵاتەوە بەرەو ناوەندی شارەکە پێشڕەویان کرد، کە پێشتر لەژێر داگیرکاری ڕێکخراوی تیرۆریستیی یەپەگەدا بوو.

بەپێی ڕاگەیاندراوێکی وەزارەتی ناوخۆی سووریا، فەرماندەی ئاسایشی ناوخۆی حەسەکە، عەمید مەروان ئەلعەلی جەختی لەسەر بەڕێوەبردنی ئەرکە ئەمنییەکان بەپێی پلانە دیاریکراوەکان، پابەندبوونی تەواو بە یاسا و ڕێساکان، ئەنجامدانی تەواوی ڕێکارەکان بە شێوەیەکی دیسپلینکراو، پاراستنی ئاسایش و ئارامیی گشتیی و دەستەبەرکردنی ئاسایشی هاووڵاتیان و موڵک و ماڵی گشتیی و تایبەت کردەوە.

بەپێی ئەو لێکتێگەیشتنەی لە نێوان حکوومەتی سووریا و ڕێکخراوی تیرۆریستیی یەپەگەدا واژوو کراوە، پێشبینی دەکرێت دامەزراوە ئەمنیی و دەوڵەتییەکانی شاری حەسەکە و قەزای قامیشلۆ کە لەژێر داگیرکاری ڕێکخراوەکەدان، ڕادەستی حکوومەتی سووریا بکرێن.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın