کاردانەوەی بەریتانیا لەهەمبەر بڕیاری ترەمپ لەبارەی کۆچبەران
حکوومەتی بەریتانیا: "بڕیاری قەدەغەکردنی چوونە ئەمریکا، هاووڵاتییانی بەریتانیا بگرێتەوە ئەوا ناڕەزایی خۆیان دەگەیەننە ئیدارەی ئەمریکا".
London
لەندەن – AA
حکوومەتی بەریتانیا رایگەیاند ئەگەر بڕیاری قەدەغەکردنی چوونە ئەمریکا کە بۆ ژمارەیەک وڵاتی موسوڵمانشین لەلایەن سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ دەرچووە، هاووڵاتییانی بەریتانیا بگرێتەوە ئەوا ناڕەزایی خۆیان دەگەیەننە ئیدارەی ئەمریکا.
بەپێی راگەیەنراوێکی نووسینگەی سەرۆکایەتی وەزیران، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، تێریزا مەی هاوڕای ترەمپ نەبووە لە گرتنەبەری ئەم جۆرە سیاسەتە دەرهەق بەکۆچبەران و، تیایدا هاتووە "سیاسەتی کۆچبەرانی ئەمریکا کاری ئیدارەی ئەمریکایە، سیاسەتی کۆچبەرانی بەریتانیاش لەلایەن حکوومەتی خۆمانەوە دیاری دەکرێت. بەڵام ئێمە لەگەڵ ئەو جۆرە تێڕوانینە نین و ئەم رێگایە ناگرینە بەر".راگەیەنراوەکە سەرنجی راکێشاوە بۆ ئەوەی کە جێبەجێکردنی قەدەغەکردنی چوونە ئەمریکا بەسەر ژمارەیەک وڵاتی مسوڵمانشین ئەگەری هەیە کاریگەری بکاتە سەر هاووڵاتییانی بەریتانیا و لەمبارەیەوە تیایدا هاتووە "ئەگەر کاریگەری بکاتە سەر هاووڵاتییانی بەریتانیا، ئەوا روونە کە ناڕەزایی خۆمان دەگەیەنینە ئیدارەی ئەمریکا".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
