لە لەندەن خۆپیشاندان دژبە پێشێڵکارییەکانی ئیسرائیل لە ڕێککەوتنی ئاگربەستى غەززە ئەنجامدرا
لە میانی ئەو خۆپیشاندانەی کە لە لەندەن پایتەختی بەریتانیا ئەنجامدرا، پێشێلکارییەکانی ئیسرائیل لە ڕێککەوتنی ئاگربەست لە کەرتی غەززە، سەرکۆنە کران.
İngiltere
لەندەن ــ AA
لە لەندەن پایتەختی بەریتانیا، خۆپیشاندانێک ئەنجامدرا و لە میانیدا پێشێلکارییەکانی ئیسرائیل لە ڕێککەوتنی ئاگربەست لە کەرتی غەززە، سەرکۆنە کران.
بەدەیان كەس لە بەردەم دەروازەی شەقامی "Downing" لە لەندەن گردبوونەوە و خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.
لە میانی خۆپیشاندانەکەدا، پێشێلکارییەکانی ئیسرائیل لە ڕێککەوتنی ئاگربەست لە کەرتی غەززە، سەرکۆنە کران.
ھەروەھا خۆپیشاندەران چەندین لافیتەیان بەرزکردبووەوە کە لەسەریان نووسرابوون "بۆمبارانکردنی غەززە بوەستێنن" و "سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بنیامین ناتانیاھو بکوژە" و "فەڵەستین لە ڕووبارەوە تا دەریا ئازادە".
ھەر لە میانی خۆپیشاندانەکەدا، خۆپیشاندەران داوایان کرد کە بەریتانیا چەک بە ئیسرائیل نەفرۆشێت.
