ڕووسیا: "٣٥ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئوکراینامان خستووەتە خوارەوە"
وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا، خستنەخوارەوەی ٣٥ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئۆکراینای لە شارەکانی لیپێتسک، ڕۆستۆڤ، ڤۆڵگۆگراد لە ڕووسیا ڕایگەیاند.

Moskova
مۆسکۆ – AA
وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا ڕایگەیاند کە ٣٥ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئۆکراینا لە شارەکانی لیپێتسک، ڕۆستۆڤ، ڤۆڵگۆگراد لە ڕووسیا خراونەتە خوارەوە.
وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ئۆکراینا ھەوڵیدا لە ڕێگای ئاراستەکردنی ٣٥ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ھێرش بکاتە سەر خاکی ڕووسیا.
ڕاشیگەیاندووە کە فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ئۆکراینا لە شارەکانی لیپێتسک، ڕۆستۆڤ، ڤۆڵگۆگراد خراونەتەخوارەوە.