چین پیرۆزبایی له جۆ بایدن كرد
به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی به سه‌رۆكی ئه‌مریكا، چین پیرۆزبایی له جۆ بایدن كرد.

Ankara
په‌كین - AA
به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی به سه‌رۆكی ئه‌مریكا، چین پیرۆزبایی له جۆ بایدن كرد.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین، ڤانگ ڤینبین رایگه‌یاند: "رێز له ئیراده‌ی گه‌لی ئه‌مریكا ده‌گرین. پیرۆزبایی له به‌ڕێز بایدن و (هاوبه‌شه‌كه‌ی كه له كێبڕكێ دابوو بۆ جێگری سه‌رۆك) خاتوو (كامالا) هاریس ده‌كه‌ین".
ڤانگ له كاتێكدا خۆی بوارد له‌وه‌ی كه بۆچی دره‌نگ پیرۆزبایی‌یان له بایدن و هاریس كردووه، ئاماژه‌ی به‌وه دا كه یاسا و رێساكانی ئه‌مریكا ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كه پشتڕاست ده‌كه‌نه‌وه.
چین و رووسیا هه‌فته‌ی رابردوو خۆیان بوارد له‌وه‌ی پیرۆزبایی له سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مریكا بكه‌ن.
له كاتێكدا مشتومڕه‌كان به‌رده‌وامن سه‌باره‌ت به ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا كه له ٣ی ئه‌م مانگه به‌ڕێوه‌چوو، به پێی ئه‌نجامه نافه‌رمییه‌كان بایدن ٢٧٩ نوێنه‌ری به‌ده‌ست هێناوه و به‌مه‌ش بووه‌ته براوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه. چاوه‌ڕێ ده‌كرێت بایدن ٢٠ی كانوونی دووه‌می ٢٠٢١ ده‌ست به‌كار بێت وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌مریكا.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن