پەیوەندی تەلەفۆنی وەزیری دەرەوەی تورکیا فیدان وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا وادیفوڵ
Ankara
ئەنقەرە - AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، هاکان فیدان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، یۆهان وادیفوڵ بەردەوامی هێرشەکانی ناوچەکەی تاوتوێ کرد.
بەپێی ئەو زانیارییەی لە سەرچاوەکانی وەزارەتی دەرەوەی تورکیاوە وەرگیراون، فیدان و وادیفوڵ بە تەلەفۆن گفتوگۆیان کردووە.
لە پەیوەندییە تەلەفۆنیەکەدا بەردەوامیی هێرشەکانی ناوچەکە تاوتوێ کرا و، هەڵسەنگاندن بۆ ئەو هەوڵانە کرا کە بە مەبەستی کۆتاییهێنان بە شەڕ و پێکدادانەکان ئەنجام دەدرێن.
