جيهان

پەیامی پیرۆزبایی سەفین دزەیی بە بۆنەی ٩٧هەمین ساڵیادی راگەیاندنی کۆماری تورکیا

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، سەفین دزەیی بە بۆنەی جەژنی کۆماری ٢٩ی تشرینی یەکەم، پیرۆزبایی لە گەل و حکوومەتی تورکیا کرد.

Abdullah Abdulmanaf Shukur   | 29.10.2020
پەیامی پیرۆزبایی سەفین دزەیی بە بۆنەی ٩٧هەمین ساڵیادی راگەیاندنی کۆماری تورکیا

Arbil

ھەولێر - AA

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، سەفین دزەیی بە بۆنەی ٩٧هەمین ساڵیادی راگەیاندنی کۆماری تورکیا ، پیرۆزبایی لە گەل و حکوومەتی تورکیا کرد.

سەفین دزەیی لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیوویەتی "بە ناوی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی لە گەل و حکوومەتی تورکیا دەکەم بە بۆنەی ٩٧هەمین ساڵیادی راگەیاندنی کۆماری تورکیا. ھیوای ئاشتی، سەقامگیری، ئاسوودەیی و برایەتی لە نێوان گەلانی ناوچەکە دەخوازم".

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın