جيهان

پێش کۆبوونەوەی لەگەڵ پوتین، ترەمپ کۆبوونەوەی ئۆنڵاین لەگەڵ زێلێنسکی و سەرکردەکانی ئەورووپا ئەنجام دەدات

Hakan Çopur  | 13.08.2025 - نوێکردنەوە : 14.08.2025
پێش کۆبوونەوەی لەگەڵ پوتین، ترەمپ کۆبوونەوەی ئۆنڵاین لەگەڵ زێلێنسکی و سەرکردەکانی ئەورووپا ئەنجام دەدات

Washington DC

واشنتۆن - AA

سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ کە ڕۆژی هەینی لە ئالاسکا لەگەڵ سەرۆکی ڕووسیا، ڤلادیمێر پوتین کۆدەبێتەوە، ئەمڕۆ لەگەڵ سەرۆکی ئۆکراینا، ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی و سەرکردەکانی ئەورووپا کۆبوونەوەیەکی ئۆنڵاین ئەنجام دەدات.

لەو بارەیەوە، بەرپرسێکی کۆشکی سپی لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی پشتڕاست کردەوە.

بەرپرسەکە لە لێدوانەکەیدا ئاماژەی بەوە کرد ترەمپ پێش ئەو لووتکەیەی لەگەڵ پوتین ئەنجامی دەدات، ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەیەکی ئۆنڵایندا لەگەڵ زێلێنسکی و چەند سەرکردەیەکی ئەورووپی دوايین دۆخ هەڵدەسەنگێنێت.

سەرۆکی ئەمریکا ترەمپ و سەرۆکی ڕووسیا پوتین، ڕۆژی هەینی ١٥ی ئاب، لە شاری ئەنکۆریج لە ئالاسکا کۆدەبنەوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın