پلانەکەی دۆناڵد ترەمپ لەبارەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست ڕادەستی بنیامین ناتانیاھو کرا
شاندێکی ئەمریکا، پلانەکەی دۆناڵد ترەمپ لەبارەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست ڕادەستی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاھو کرد.
Israel
قودس ــ AA
شاندێکی ئەمریکا، پلانەکەی دۆناڵد ترەمپ لەبارەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست ڕادەستی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاھو کرد.
نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە بنیامین ناتانیاھو لە نووسینگەکەی خۆی لە قودسی ڕۆژئاوا، پێشوازی کردووە لە نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، ستیڤ ویتکۆف و نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ئابووری، ئارییە لایتستۆن و گەورە ڕاوێژکار لە کۆشکی سپی، جۆش گرینباوم و ژمارەیەک بەرپرس و ڕاوێژکاری دیکە لە کۆشکی سپی.
ڕاشیگەیاندووە کە لە دیدارەکەدا، شاندەکەی ئەمریکا، پلانەکەی دۆناڵد ترەمپ کە تایبەتە بە بەدیھێنانی ئاشتی و خۆشگوزەرانی لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، ڕادەستی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاھو کردووە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
