وەزیری وزەی سووریا بۆ تاوتوێکردنی پرسەکانی نەوت و ئاو لە بەغدایە
- وەزیری وزەی سووریا، محەمەد بەشیر کە ئێستا بە سەردانێک لە بەغدایە، پرسی دووبارە نۆژەنکردنەوەی ھێڵی بۆری نەوتی کەرکووک ـ بانیاس، ھەروەھا پرسی ئاو لەگەڵ بەرپرسانی عێراق تاوتوێ دەکات.

Syria
سووریا ــ AA
وەزیری وزەی سووریا، محەمەد بەشیر کە ئێستا بە سەردانێک لە بەغدایە، پرسی دووبارە نۆژەنکردنەوەی ھێڵی بۆری نەوتی کەرکووک ـ بانیاس، ھەروەھا پرسی ئاو لەگەڵ بەرپرسانی عێراق تاوتوێ دەکات.
محەمەد بەشیر لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیوویەتی: "بەسەردانێک گەیشتوومەتە بەغدا، ئەوەش بۆ تاوتوێکردنی ھاریکاری ھاوبەش لە کەرتی نەوت و گفتوگۆکردن لەبارەی دووبارە نۆژەنکردنەوە ھێلی بۆری کەرکووک - بانیاس لەگەڵ بەرپرسانی عێراق".
ھاوکات ئاژانسی ھەواڵیی فەرمی سووریا سانا بڵاوی کردەوە کە محەمەد بەشیر بەسەردانێک گەیشتووەتە بەغدا کە لە میانیدا پتەوترکردنی ھاریکارییە ھاوبەشەکانی نێوان ھەردوو وڵات لە بواری وزدا لەگەل بەرپرسانی عێراق تاوتوێ دەکات.
ئاماژەی بەوەشداوە کە وەزیری وزەی سووریا لە سەردانەکەی بۆ بەغدا، ژمارەیەک پرسی گرنگ لەگەڵ بەرپرسانی عێراق تاوتوێ دەکات لەنێونیاندا پرسی دووبارە نۆژەنکردنەوەی ھێڵی بۆری نەوتی کەرکووک ـ بانیاس، ھەروەھا پرسی ئاو.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن