وەزیری دەرەوەی عێراق فواد حوسێن ڕایگەیاند لەگەڵ تورکیا لەبارەی پرسی ئاو ڕێککەوتنێکی مێژوویی واژوو دەکەن
"ڕێککەوتنێکی مێژوویی کە پرسی ئاویش لە خۆ دەگرێت، هەتا چەند کاتژمێرێکی دیکە واژوو دەکرێت، ئەمە بۆ یەکەمجارە لە مێژووی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و تورکیا".
Baghdad
بەغدا - AA
جێگری سەرکوەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق، فواد حوسێن ڕایگەیاند، وڵاتەکەی لەگەڵ تورکیا پەیوەندییەکی جوگرافی و مێژوویی بەهێزی هەیە و گوتیشی کە لەگەڵ ئەو وڵاتە لەبارەی پرسەوە ئاوەوە، ڕێککەوتنێکی مێژوویی واژوو دەکەن.
فواد حوسێن لە بەغدا پێشوازی کرد لە وەزیری دەرەوەی تورکیا هاکان فیدان و دوای کۆبوونەوەی دوو قۆڵی، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا هەردوو وەزیر قسەیان بۆ ڕاگەیاندنەکان کرد.
وەزیری دەرەوەی عێراق وێڕای ئاماژەدان بە پەیوەندی بەهێز لە نێوان تورکیا و عێراق لە ڕووی جوگرافی و مێژوویی، ڕایگەیاند، هەردوو وڵات لەسەر بنەمای بەرژەوەندییەکانیان پەیوەندی باشیان لە بوارەکانی بازرگانی، ئابووری، وزە و هیتردا هەیە.
فواد حوسێن ڕایگەیاند، لەگەڵ فیدان لەسەر زۆر بابەت و لەسەرووی هەموویان پرسی ئاو گفتوگۆی کردووە و گوتی: "لە ئەنقەرەش پێشتر کۆبوونەوەی بەرفراوانمان لەبارەی پرسی ئاو هەبووە و لەوێ لەسەری ڕێککەوتین. ئەو ڕێککەوتنەمان بووە هۆی ئەوەی کە لێکتێگەیشتنێکی هاوبەش دروست بێت. ڕێککەوتنێکی مێژوویی کە پرسی ئاویش لە خۆ دەگرێت، هەتا چەند کاتژمێرێکی دیکە واژوو دەکرێت، ئەمە بۆ یەکەمجارە لە مێژووی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و تورکیا".
فواد حوسێن هەروەها ئاماژەی دا بە بڕیاری چەکدانانی ڕێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە دا و گوتی: "وەک عێراق، پشتیوانی دەکەین لە دانوستانی نێوان پەکەکە و حکوومەتی تورکیا. لەم بارەیەوە ئاواتەخوازین کە بگەنە ڕێککەوتنێک. لە سەر خاکی عێراق چەکداری سەر بە پەکەکە هەیە. سەردەستەکانی پەکەکە ڕایانگەیاند کە ڕێکخراوەکە هەڵدەوەشێننەوە. هێزی چەکداریش هەڵدەوەشێنێتەوە. هیوادارین هەردوو لایەن بگەنە چارەسەرێکی بەرچاو بۆ ئاسایش و سەقامگیری مەخموور و شنگال کە پەکەکەییەکانی لێیە".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
