وەزیری بەرگریی بەلجیکا: "ئاسایش بۆ ئەورووپا بەبێ تورکیا بەدی نایەت"
- وەزیری بەرگریی و بازرگانی دەرەکی بەلجیکا، ماتیۆ فرانکن ڕایگەیاند: "ئێمە پێویستیمان بە گەل، پیشەسازی، سیاسەت و دیبلۆماسی تورکیا ھەیە، بڕوا ناکەم بەبێ تورکیا سیناریۆیەکی ئەمنی ھەبێت".
Brussels Hoofdstedelijk Gewest
برۆکسل ــ AA
وەزیری بەرگریی و بازرگانی دەرەکی بەلجیکا، ماتیۆ فرانکن ڕایگەیاند کە ئاسایش بۆ ئەورووپا، بەبێ تورکیا بەدی نایەت.
ماتیۆ فرانکن لە پەراوێزی بەشداریکردنی لە ڕێوڕەسمی پێشوازییەکدا کە لەلایەن باڵیۆزی تورکیا لە برۆکسل، بارش تانتەکین ڕێکخرابوو، بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژەی بەوەدا کە تورکیا پیشەسازی بەرگریی زۆر بەھێزی ھەیە وگوتی: "ئێمە سوپا و توانای بەھێزی بەرگریی تورکیامان نییە".
ھەروەھا ماتیۆ فرانکن باسی لەوەکرد کە پەیوەندییەکی زۆر باش لەنێوان تورکیا و بەلجیکا ھەیە و ڕایگەیاند، ساڵی داھاتوو بۆ ھەردوو وڵات بەرھەمدار دەبێت.
وەزیری بەرگریی و بازرگانی دەرەکی بەلجیکا لە وەڵامی پرسیاری ئەوەی کە ئایا ئاسایش بۆ ئەورووپا بەبێ بەشداری پێنەکردنی تورکیا لە دەستێشخەرییە ھاوبەشەکانی بەرگریی بەدی دێت، ئەوە گوتی: "نەخێر ئاسایش بۆ ئەورووپا، بەبێ تورکیا بەدی نایەت".
وەزیری بەرگریی و بازرگانی دەرەکی بەلجیکا، ماتیۆ فرانکن ڕایگەیاند: "ئێمە پێویستیمان بە گەل، پیشەسازی، سیاسەت و دیبلۆماسی تورکیا ھەیە، بڕوا ناکەم بەبێ تورکیا سیناریۆیەکی ئەمنی ھەبێت".
