جيهان

وەزیری بەرگریی ئیسرائیل کاتز هەڕەشەی لە دانیشتوانی تاران کرد

Mustafa Deveci  | 16.06.2025 - نوێکردنەوە : 17.06.2025
وەزیری بەرگریی ئیسرائیل کاتز هەڕەشەی لە دانیشتوانی تاران کرد

Ankara

ئەنقەرە - AA

وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، یسرائیل کاتز ئاماژەی بەوە کرد ئێران لە ئیسرائیل هاووڵاتیانی مەدەنی کردووەتە ئامانج، لەبەر ئەوە لە کاتێکی نزیکدا دانیشتوانی تاران باجی ئەوە دەدەن.

لە پەیامێکیدا کە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی بڵاویکردەوە، کاتز هەڕەشەی لە دانیشتوانی تاران کرد.

کاتز، عەلی خامنەیی ڕێبەری ئێرانی کردە ئامانج و، بانگەشەی ئەوەی کرد کە حکوومەتی تاران لە وەڵامی هێرشەکاندا هاووڵاتیانی مەدەنی کردووەتە ئامانج.

وەزیری بەرگریی ئیسرائیل کاتز، هەڕەشەی لە ئێرانییەکان کرد و، ڕایگەیاند: "دانیشتوانی تاران باجی ئەمە دەدەن، هەمیش لە کاتێکی نزیکدا".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın