جيهان

وەزیری بەرگریی ئیسرائیل کاتز هەڕەشەی لە حزبوڵڵا کرد

Mustafa Deveci  | 20.06.2025 - نوێکردنەوە : 21.06.2025
وەزیری بەرگریی ئیسرائیل کاتز هەڕەشەی لە حزبوڵڵا کرد

Ankara

ئەنقەرە - AA

وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، يسرائیل کاتز هەڕەشەی لە حزبوڵڵا کرد کە دژی هێرشەکانی سەر ئێران وەستایەوە و ڕایگەیاندبوو لەو پرۆسەیەدا بێلایەن نین.

کاتز هەڕەشەی لە حزبوڵلا کرد بەوەی لە شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان تەل ئەبیب و ئێراندا بەشداری نەکات.

لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی، کاتز وەڵامی لێدوانەکانی ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵا، نەعیم قاسم دایەوە سەبارەت بە شەڕ و پێکدادانەکان کە بە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دەستیپێکرد.

کاتز کوشتنی سەرکردەکانی پێشووی حزبوڵڵا، حەسەن نەسروڵڵا و هاشم سەفیەددینی وەبیرهێنایەوە و، ڕایگەیاند: "ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵا وانەی لە پێشینەکانی وەرنەگرتووە".

وەزیری بەرگریی ئیسرائیل کاتز، بانگەشەی ئەوەی کرد قاسم بە فەرمانی حکوومەتی ئێران هەڕەشە لە ئیسرائیل دەکات، هۆشدارییشیدا بە حزبوڵڵا ئاگاداربێت و باسی لەوە کرد ئیسرائیل ئارامگریی نەماوە بەرامبەر ئەو گرووپانەی هەڕەشەی لێدەکەن.

کاتز هۆشدارییدا بە حزبوڵڵا لە شەڕ و پێکدادانی نێوان ئێران و ئیسرائیلدا بەشداری نەکات و، ڕایگەیاند: "ئەگەر هێرش بکەن، حزبوڵڵا لەناو دەبەین".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın