وۆڵ ستریت جۆرناڵ: "وڵاتانی کەنداو لە لێواری بەشداریکردنن لە هێرشەکانی سەر ئێراندا"
Ankara
ئەنقەرە - AA
بانگەشەی ئەوە دەکرێت کە وڵاتانی کەنداو ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاتر لە هێرشێکی ئەگەری بۆ سەر ئێران نزیک دەبنەوە و، بە شێوەیەکی پلەبەندی پشتیوانییەکانیان بۆ ئەمریکا زیاد کردووە.
ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ (WSJ)، بە پشت بەستن بە سەرچاوە ئاگادارەکان، وڵاتانی هاوپەیمانی ئەمریکا لە کەنداوی بەسرە، هەموو ڕۆژێک زیاتر لە بەشداری کردن لە هێرشەکان بۆ سەر ئێران نزیک دەبنەوە.
بەپێی هەواڵەکە، وڵاتانی کەنداو پشتیوانی لە هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەکەن، بەڵام هێشتا نەگەیشتوونەتە خاڵی بەشداری ڕاستەوخۆی سەربازیی.
سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوە کردووە سعوودیە ڕێگەی داوە هێزەکانی ئەمریکا بنکەی ئاسمانیی مەلیک فەهد بەکاربهێنن، ئەم بڕیارە لەگەڵ ئەو ڕاگەیاندراوانەی حکوومەتی ڕیاز دژبەیەکن کە پێش دەستپێکی هێرشەکان بڵاوی کردەوە و، تیایدا باسی لەوە کرد ڕێگە نادەن دامەزراوەکان یان کایەی ئاسمانیی وڵاتەکەیان بۆ هێرشکردنە سەر ئێران بەکاربهێنرێت.
کەسانی نزیک لە بابەتەکە، باسیان لەوە کرد کە شازادەی جێنشین، محەمەد بن سەلمان زۆر نزیکە لە بڕیاری بەشداری کردن لە هێرشەکاندا، بەشداربوونی شانشینەکە لە جەنگەکەدا تەنیا پرسی کاتە.
لە لایەکی دیکەوە، ئیمارات تاوتوێی ئەوە دەکات کە سوپاکەی بنێرێتە شەڕ و پێکدادانەکان یان نا.
لە هەواڵەکەدا بانگەشەی ئەوەش کراوە کە چالاکییەکانی نەخۆشخانەی ئێرانی و یانەی ئێرانی لە دوبەی ڕاگیراون و، کەناڵەکانی پەیوەندی بە تەواوی داخراون. ئەم هەنگاوانە بەهۆی نیگەرانییە ئەمنییەکانەوە بەرامبەر چالاکی هەندێک پێکهاتەی پەیوەندیدار بە ئێران دراون.
