جيهان

هێزەکانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی سووریا لە چاوەڕوانیدان بۆ چوونە ناو حەسەکە

Muhammed Karabacak, Mustafa Deveci  | 02.02.2026 - نوێکردنەوە : 02.02.2026
هێزەکانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی سووریا لە چاوەڕوانیدان بۆ چوونە ناو حەسەکە

Ankara

شەدادی - AA

لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ئاگربەستدا، چاوەڕوانی هێزەکانی سەربە وەزارەتی ناوخۆی سووریا بۆ چوونە ناو شاری حەسەکە کە لە ژێر داگیرکاری ڕێکخراوی تیرۆریستیی یەپەگەدایە، بەردەوامە.

بەپێی زانیاریيەكانى پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو لە ناوچەکە، ئەو هێزانەی وەزارەتی ناوخۆ کە چاوەڕوان دەکرێت بچنە ناوەندی شاری حەسەکە، لە شاری شەدادی کۆبوونەتەوە.

چاوەڕوان دەکرێت دوای ئەوەی حکوومەتی دیمەشق و ڕێکخراوی تیرۆریستیی یەپەگە گەیشتنە ڕێککەوتنی کۆتایی لەسەر چوونە ناو حەسەکە، هێزەکانی وەزارەتی ناوخۆ بەرەو ناوچەکە بەڕێ بکەون، بەڵام هێشتا دیار نییە کەی دەچنە ناو شارەکە.

لەلایەکی دیکەوە، قەدەغەی هاتووچۆ کە بەیانی ئەمڕۆ ڕێکخراوی تیرۆریستیی یەپەگە لە حەسەکە دەستی پێکرد، بەردەوامە.

هاوکات فڕۆکە جەنگییەکانی سەر بە هێزەکانی هاوپەیمانان ناو بە ناو بە ئاسمانی حەسەکەدا دەسووڕێنەوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın