نەیمار دا سێلڤا پیرۆزبایی رۆژی لەدایکبوون لە مەسرور بارزانی دەکات
- ئەستێرەی تۆپی پێی بەڕازیلی و یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی، نەیمار دا سیلڤا: ''سڵاو مەسرور بارزانی، رۆژی لە دایکبوونت پیرۆز بێت و ھیوادارم رۆژێکی خۆشت ھەبێت. خودا بتپارێزێت''.
Arbil
ههولێر - AA
ئەستێرەی تۆپی پێی بەڕازیلی و یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی، نەیمار دا سیلڤا بەبۆنەی رۆژی لە دایکبوونی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی پەیامێکی ڤیدیۆیی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا پیرۆزبایی رۆژی لەدایکبوونی مەسرور بارزانی دەکات.
نەیمار دا سیلڤا لە ڤیدیۆکەدا دەڵێت ''سڵاو مەسرور بارزانی، رۆژی لە دایکبوونت پیرۆز بێت و ھیوادارم رۆژێکی خۆشت ھەبێت. خودا بتپارێزێت''.
سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی، لە دووی ئاداری ساڵی ١٩٦٩ لە گوندی دیلمان لە ناوچەی باڵەکایەتی لە دایکبووە و ئەمڕۆ لە تەمەنی ٥٢ ساڵییدایە.
مەسرور بارزانی لە کۆنگرەی ١٣ی پارتی دیموکراتی کوردستان کە لە ساڵی ٢٠١٠ بەڕێوەچوو، زۆرترین دەنگی بەشداربووانی کۆنگرەی بەدەستھێنا و بە ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان ھەڵبژێردرا.
مەسرور بارزانی خێزاندارە و خاوەن سێ کوڕ و کچێکە بەناوەکانی، یاسەمین، ئارین، بەرزین و ئاران.
نەیمار دا سلێڤا لە ماوەی ٢٠١٣ تا ناوەڕاستی ٢٠١٧ بۆ یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی یاریی کرد و توانی ١٠٥ گۆڵ بۆ یانەکە تۆماربکات و ١٠ نازناو بەدەست بھێنێت و لە ساڵی ٢٠١٧وە تا ئێستا لە یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی بەردەوامە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن