نەتەوە یەکگرتووەکان: "لە چوار رۆژدا زیاتر لە هەزار خێزان لە حودەیدە ئاوارەبوون"
Yemen
عەدەن - AA
بەهۆی شەڕ و پێکدادانەکانی پارێزگای حودەیدە لە کەناراوی خۆرئاوای یەمەن، لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا زیاتر لە هەزار خێزان ماڵ و حاڵیان جێهێشتووە.
رێکخراوی نێودەوڵەتیی کۆچ و کۆچبەرانی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان، راپۆرتێکی لەسەر ئەو پرۆسەیە بڵاوکردەوە کە بە کشانەوەی هێزە سەربازییەکانی پشتیوانی حکوومەتی یەمەن لە بەشێک لە حودەیدە و دەستبەسەرداگرتنی لەلایەن حووسیەکانەوە دەستیپێکردووە.
لە راپۆرتەکەدا باس لەوە کراوە کە لە ئاکامی دووبارە توندبوونەوەی شەڕ و پێکدادانەکان لە کەناراوی خۆرئاوا، لە ١١-١٤ی تشرینی دووەمدا، زیاتر لە هەزار خێزان ماڵ و حاڵیان جێهێشتووە.
هەروەها لە راپۆرتەکەدا باس لەوە کراوە کە ٨٩٥ خێزانی ئاوارە روویان لە شاری ئەلحیە کردووە و، ١٢٩شیان روویان لە ئەلموحا کردووە و، رەوشی حودەیدە جێگەی نیگەرانییە و، هەزار و ٧٠٠ خێزان لە نزیک هێڵی پێکدادانەکان دەژین.
لە بەشێکی راپۆرتەکەدا باس لەوە کراوە کە رێکخراوی نێودەوڵەتیی کۆچ و کۆچبەرانی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان لەگەڵ هاوبەشەکانی کە لە بواری هاوکاری مرۆییدا کار دەکەن لە هەوڵدایە بۆ دابینکردنی پێداویستیی ئەو ئاوارانە.