جيهان

نیکۆڵاس مادورۆ بڕیارەکەی دۆناڵد ترەمپ بۆ گەمارۆدانی کەشتییە نەوتھەڵگرەکانی ڤێنزوێلا ھەوڵێکی داگیرکارییە"

سەرۆکی ڤێنزوێلا، نیکۆڵاس مادورۆ ئەمریکای بەوە تۆمەتبار کرد کە ھەوڵدەدات حکوومەتێکی بەکرێگیراو لە ڤێنزوێلا بسەپێنێت کە واز لە سەروەریی وڵات بھێنێت.

Sinan Doğan, Zahir Sofuoğlu  | 18.12.2025 - نوێکردنەوە : 18.12.2025
نیکۆڵاس مادورۆ بڕیارەکەی دۆناڵد ترەمپ بۆ گەمارۆدانی کەشتییە نەوتھەڵگرەکانی ڤێنزوێلا ھەوڵێکی داگیرکارییە"

Bolivar

بۆگوتا ــ AA

سەرۆکی ڤێنزوێلا، نیکۆڵاس مادورۆ ڕایگەیاند کە بڕیارەکەی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ بۆ گەمارۆدانی سەرجەم کەشتییە نەوتھەڵگرەکانی ڤێنزوێلا، ھەوڵێکی داگیرکارییە.

نیکۆڵاس مادورۆ لە گوتەیەکدا کە لە کۆشکی سەرۆکایەتی میرافلۆرس لە کاراکاسی پایتەخت پێشکەشی کرد، گوتی: "مەبەستی ڕاستەقینەی ئەمریکا ئاشکرا بوو، کە بریتییە لە گۆڕینی دەسەڵات لە ڤێنزوێلا، بۆ ئەوەی حکوومەتێکی بەکرێگیراو لە ڤێنزوێلا بسەپێنێت کە واز لە سەروەریی وڵات بھێنێت کە لەو ڕێگایەوە وڵاتەکەمان داگیر بکرێت".

ئاماژەی بەوەشدا کە زۆرینەی خەڵکی ئەمریکا دژی ھەر دەستێوەردانێکی وڵاتەکەیانن لە ڤێنزوێلا.

باسی لەوەش کرد کە بڕیارەکەی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ بۆ گەمارۆدانی سەرجەم کەشتییە نەوتھەڵگرەکانی ڤێنزوێلا، ھەوڵێکی داگیرکارییە.

جەختی لەوە کردەوە کە ڤێنزوێلا سەرەڕای ھەموو ھەڕەشەکانی دۆناڵد ترەمپ، بەڵام بەردەوام دەبێت لە بازرگانییکردنی نەوت و گوتی: "ئێستا کاتی چەتەکان نییە، ڤێنزوێلا بەردەوام دەبێت لە بازرگانییکردن بە ھەموو بەروبوومە نەوتییەکان".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın