جيهان

نیویۆرک.. فڕۆکەیەک له‌ كاتی نیشتنەوەدا خۆی کێشا بە ئۆتۆمبێلێکی ئاگرکوژێنەوەدا

Şilan Turp  | 23.03.2026 - نوێکردنەوە : 24.03.2026
نیویۆرک.. فڕۆکەیەک له‌ كاتی نیشتنەوەدا خۆی کێشا بە ئۆتۆمبێلێکی ئاگرکوژێنەوەدا

Ankara

ئەنقەرە - AA

لە فڕۆکەخانەی لاگواردیای شاری نیویۆرکی ئەمریکا، فڕۆکەیەکی نەفەرهەڵگر لە کاتی نیشتنەوەدا خۆی کێشا بە ئۆتۆمبێلێکی ئاگرکوژێنەوەدا و لە ئەنجامدا چەند کەسێک برینداربوون.

بەپێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی نیویۆرک پۆست، فڕۆکەکە کە لە شاری مۆنتریالی کەنەداوە بەڕێکەوتبوو، لە کاتی نیشتنەوەدا لە فڕۆکەخانەی لاگواردیا خۆی کێشاوه‌ بە ئۆتۆمبێلێکی ئاگرکوژێنەوەدا.

دوای ڕووداوەکە، ژمارەیەکی زۆر تیمی فریاکەوتن ڕەوانەی شوێنی ڕووداوه‌كه‌ کران، ئاماژە بەوە کرا کە زیان بە بەشی پێشەوەی فڕۆکەکە گەیشتووە و زیاتر لە کەسێک برینداربوون.

بەهۆی ڕووداوەکەوە فڕۆکەخانەکە بۆ ماوەیەکی کاتیی داخرا.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın