مەسرور بارزانی لە ئەبو زەبی بەشداریی لە پرسەی خەلیفە بن زاید کرد
- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی بە سەرۆکایەتیی شاندێکی حکوومی گەیشتە ئەبوزەبی پایتەختی ئیمارات و لە لایەن سەرۆکی ئیمارات، محەمەد بن زاید ئال نەھیان پێشوازیی لێکرا.

Arbil
هەولێر - AA
سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی بە سەرۆکایەتیی شاندێکی حکوومی گەیشتە ئەبوزەبی پایتەختی ئیمارات و لە لایەن سەرۆکی ئیمارات، محەمەد بن زاید ئال نەھیان پێشوازیی لێکرا.
بەگوێرەی ئەو راگەیەندراوەی کە لە نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە بڵاوکراوەتەوە، مەسرور بارزانی پرسە و سەرەخۆشی لە محەمەد بن زاید و بنەماڵەکەیان و سەرکردایەتیی و گەلی ئیمارات کرد و ھاوخەمی خۆی پێگەیاندوون بۆ کۆچی دوایی سەرۆکی کۆچکردووی ئیمارات، خەلیفە بن زاید ئال نەھیان و ھیوای خواستووە خوای مەزن گیانی بە بەھەشت شاد بکات.
سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھەروەھا پیرۆزبایی لە محەمەد بن زاید کردووە بەبۆنەی ھەڵبژاردنی بە سەرۆکی نوێی ئیمارات و ھیوای سەرکەوتنی بۆ خواستووە.
دوێنێ ھەینی، سەرۆکی دەوڵەتی ئیمارات، خەلیفە بن زاید ئال نەھیان لە تەمەنی ٧٤ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
ئەمڕۆ شەممە، لیژنەی باڵای ئیمارات کە لە حەوت ئەمارەت پێکھاتووە کۆبووەوە و شازادەی جێنشینی ئەبوزەبی، شێخ محەمەد بن زاید ئەل نەھیانی وەک سەرۆکی نوێی وڵاتەکە راگەیاند.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن