جيهان

میدیای ئێران: بەرامبەر ئەگەری هەر هێرشێک لە ئیماراتەوە ژێرخانی وزەی ئەو وڵاتە ده‌كرێته‌ ئامانج

Ahmet Dursun  | 27.03.2026 - نوێکردنەوە : 29.03.2026
میدیای ئێران: بەرامبەر ئەگەری هەر هێرشێک لە ئیماراتەوە ژێرخانی وزەی ئەو وڵاتە ده‌كرێته‌ ئامانج

Ankara

ئەنقەرە - AA

میدیای ئێران بڵاوی كرده‌وه‌، بەرامبەر ئەگەری هێرش بۆ سەر وڵاتەکەیان لە ڕێگەی ئیماراتەوە، دامەزراوەکانی وزەی ئەو وڵاتە ده‌كرێنه‌ ئامانج.

ئاژانسی هەواڵی نیمچە فەڕمی ئێران فارس، له‌ هه‌واڵێكیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد لە ئەگەری هەر هێرشێکدا ژێرخانی وزەی ئیمارات لە سەرانسەری وڵاتەکەدا بە وێستگەکانی کارەبا، دامەزراوە ئەتۆمییەکان و ناوەندەکانی وزەی خۆر، لەسەر نەخشەیەک وەک ئامانجی ئەگەری نیشان دراون.

لەم چوارچێوەیەدا لە ڕێگەی نەخشەیەکی ئینفۆگرافیکەوە چەندین شوێن وەک ئامانجی ئەگەری دەستنیشان کراون کە بریتین لە: دامەزراوەی وزە و پاککردنەوەی ئاوی جەبەل عەلی لە دوبەی، وێستگەی ئەتۆمی بەراکە لە ئەبوزەبی، وێستگەی کارەبای ئەلتەویلە لە دوبەی، وێستگەی کارەبای ئێم سته‌یشن لە دوبەی و پارکی وزەی خۆری محەمەد بن ڕاشد ئالمەکتووم لە دوبەی.

هه‌روه‌ها لە هەواڵەکەدا هاتووە: "شارەزایان باوەڕیان وایە بە ڕەچاوکردنی پشتبەستنی زۆری کەرتە پیشەسازییەکان، دامەزراوەکانی پاککردنەوەی ئاو و ناوەندە تەکنەلۆجییەکانی ئەو وڵاتە بە سەقامگیریی وزە، هەر هێرشێک بۆ سەر ئەم ئامانجانە تەنیا نابێتە هۆی پچڕانی بەرفراوانی کارەبا، بەڵکو لە هەمان کاتدا دەبێتە هۆی هەرەسهێنانی زنجیرەی دابینکردنی ئابووریی و ڕاوەستانی چالاکییە بازرگانییەکان لە ناوچەی کەنداوی بەسرە".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın