میدیای ئیسرائیل: سوپای ئیسرائیل سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران عەلی لاریجانی کردە ئامانج
بەرپرسێکی ئیسرائیلی ئاماژەی بەوە کرد هێشتا ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکەی سەر لاریجانی نەزانراوە.
Tel Aviv
تەل ئەبیب - AA
بانگەشەی ئەوە دەکرێت کە لەو هێرشە ئاسمانییانەی سوپای ئیسرائیل دوێنێ شەو ئەنجامی دان، سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران، عەلی لاریجانی کراوەتە ئامانج.
بەرپرسێکی ئیسرائیلی کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت، لە لێدوانێکدا بۆ میدیا ناوخۆیییەکان بانگەشەی ئەوەی کرد سوپای ئیسرائیل دوێنێ شەو هێرشێکی بۆ سەر لاریجانی ئەنجام داوە.
ئەو بەرپرسە ئیسرائیلییە ئاماژەی بەوەش کرد هێشتا ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکە بۆ سەر لاریجانی نەزانراوە.
لەلایەکی دیکەوە، سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئیسرائیل، ئەیال زامیر باسی لەوە کرد سوپای ئیسرائیل شەوی ڕابردوو لە ئێران کەسایەتییە گرنگەکانی کردووەتە ئامانج.
بەرپرسانی ئێران هیچ ڕاگەیاندراوێکیان دەربارەی بانگەشەکانی هێرشکردنە سەر لاریجانی بڵاونەکردووەتەوە.
هاوکات بانگەشەی ئەوەش دەکرێت کە لە هێرشەکاندا فەرماندەی هێزەکانی بەسیجی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران، غولام ڕەزا سولەیمانی کراوەتە ئامانج، بەڵام هێشتا ئەنجامی ئەم هێرشەشیان نەزانراوە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
