جيهان

محەممەد باقر زولقەدر كرایه‌ سکرتێری گشتیی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران

Tolga Akbaba  | 24.03.2026 - نوێکردنەوە : 24.03.2026
محەممەد باقر زولقەدر كرایه‌ سکرتێری گشتیی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران

İran

تاران - AA

دوای كوژرانی عه‌لی لاریجانی له‌ هێرشی ئیسرائیلدا لە ئێران، فەرماندەی پێشووی سوپای پاسداران،محەممەد باقر زولقەدر بۆ پۆستی سکرتێری گشتیی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی دەستنیشان کرا.

جێگری بەڕێوەبەری فەرمانگەی پەیوەندییەکانی نووسینگەی سەرکۆماریی ئێران، مەهدی تەباتەبایی ڕایگەیاند زولقەدر بە ڕەزامەندی ڕێبەری نوێی ئێران، موجتەبا خامنەیی وەک سکرتێری گشتیی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی دەستبەکار بووە.

زولقەدر دوای شۆڕشی ١٩٧٩ پەیوەندیی بە سوپای پاسدارانەوە کردووە و، لە سەردەمی جەنگی ئێران-عێراقدا فەرماندەی بارەگای ڕەمەزان بووه‌، لە ساڵانی ١٩٩٧-٢٠٠٥دا جێگری فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران بووە، لە ساڵانی ٢٠٠٥-٢٠٠٧ و لە سەردەمی سەرکۆماری پێشوو، مەحموود ئەحمەدی نەژاد وەک جێگری وەزیری ناوخۆ و لە ساڵانی ٢٠١٠-٢٠٢١دا وەک جێگری سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری کاری کردووە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın