جيهان

لە یەکەم گەڕی دەنگداندا، پاپا هەڵنەبژێردرا

سبەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پاپا بەردەوام دەبێت.

Barış Seçkin, Lejla Biogradlija  | 08.05.2025 - نوێکردنەوە : 08.05.2025
لە یەکەم گەڕی دەنگداندا، پاپا هەڵنەبژێردرا

Holy See (Vatican City State)

ڤاتیکان - AA

لە یەکەم گەڕی هەڵبژاردن بۆ دیاریکردنی ڕابەری نوێی کاسۆلیکەکانی جیھان، پاپا هەڵنەبژێردرا.

هەڵبژاردنەکە بە ئامادەبوونی ١٣٣ کاردیناڵ و لە کۆشکی سیستین شاپڵی بەڕێوە چوو.

لە ٢١ی نیسان ڕابەری کاسۆلیکەکانی جیھان و سەرۆکی دەوڵەتە شاری ڤاتیکان، پاپا فرەنسيس کۆچی دوایی کرد. بە مەبەستی دیاریکردنی جێگرەوەی پاپا بۆ ١ ملیار و ٤٠٠ ملیۆن کاسۆلیکی جیهان، ئەمڕۆ کڵێسای کاسۆلیک دەستی کرد بە هەڵبژاردنی ٢٦٧مین پاپا لە مێژووی کڵێساکەیدا.

لە یەکەم گەڕی هەڵبژاردن کە لە نێوان ١٣٣ کاردیناڵدا بەڕێوەچوو، بە نیشانەی سەرنەکەوتنی پڕۆسەکە، دووکەڵی ڕەش لە کۆشکی سیستین شاپڵی بەرزبوویەوە.

بە پێی نەریتی هەڵبژاردنی پاپا، لە سبەیەوە ڕۆژانە چوار جار دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پاپای نوێی لە ناو کاردیناڵەکاندا بەڕێوەدەچێت تا ئەو کاتەی کە ڕابەری نوێی کاسۆلیکەکانی جیھان دیاری بکرێت.

لە ئەگەری هەڵبژاردنی پاپا ئەوە دووکەڵی سپی لە کۆشکی سیستین شاپڵی دەردەچێت وەک ئاماژەیەک بە سەرکەوتنی هەڵبژاردنەکە و دیاریکردنی پاپای نوێ بۆ کلێسای کاسۆلیک.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın