جيهان

لە هۆڵەندا بۆ پشتیوانی لە فەڵەستین ڕێپێوانێک ڕێکخرا

لە خۆپیشاندانەکانی پشتیوانی لە فەڵەستین لە هۆڵەندا، سێ کەس دەستگیر کران.

Selman Aksünger  | 16.10.2023 - نوێکردنەوە : 16.10.2023
لە هۆڵەندا بۆ پشتیوانی لە فەڵەستین ڕێپێوانێک ڕێکخرا

Netherlands

ئەمستردام - AA

نزیک بە ١٥ هەزار کەس بەشدارییان لەو خۆپیشاندانانەدا کرد کە بۆ پشتیوانی کە فەڵەستین لە گۆڕەپانی دام لە ئەمستردامی پایتەختی هۆڵەندا بەڕێوە چوو.

لە خۆپیشاندانەکەدا کە ئاڵاکانی فەڵەستین و تورکیا و وڵاتانی دیکە ئسیلامی بەرز کرابوویەوە، دروشمی "فەڵەستینی ئازاد" و "لە دەریاەوە تا ڕووبار فەڵەستینی ئازاد" بە زمانەکانی ئینگلیزی و عەرەبی گوترایەوە.

خۆپیشاندانە بەرفراوانەکە نزیک بە دوو کاتژمێر و نیوی خایاند.

کاتێک بەشێک لە خۆپیشاندەران ویستبوویان ئاراستەی خۆپیشاندانەکە بە شەقامێکی جیاوازدا بەرن، پۆلیسی ڕێگریی لێ کردن.

پۆلیسی هۆڵەندا لە بەیاننامەیەکدا کە لە هەژماری X بڵاویکردەوە، ڕایگەیاند کە، یەک کەسیان دەستگیر کردووە کە ئاڵای حەماسی بەرز کردووەتەوە و هاوکات دوو کەسیش کە ویستوویانە بەرەنگاری پۆلیس ببنەوە، دەستگیر کراون.

سەرۆکوەزیرانی کاتی هۆڵەندا مارک ڕۆتە پێشتر بە سەرۆکی شارەوانییەکانی ڕایگەیاندبوو کە دەستوەردان بکەن لە خۆپیشاندانەکانی لایەنگری حەماس.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın