لە مانگی ئادارەوە تا ئێستا چوار ھەزار و ٩٢٤ فەڵەستینی لە غەززە لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە کوژراون
وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە غەززە: "لە ١٨ی مانگی ئاداری ئەمساڵەوە تا ئێستا، چوار ھەزار و ٩٢٤ فەڵەستینی لە غەززە، لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە کوژراون".
Arbil
غەززە ــ AA
وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە غەززە ڕایگەیاند کە لە ١٨ی مانگی ئاداری ئەمساڵەوە تا ئێستا، چوار ھەزار و ٩٢٤ فەڵەستینی لە غەززە، لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە کوژراون.
وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین لە کەرتی غەززە لە ڕاگەیاندراوێکدا، دوایین ئاماری ڕۆژانەی لەباری ژمارەی قوربانیانی جینۆسایدی ئیسرائیل دژبە فەڵەستینییەکان لە کەرتی غەززە، بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوە خراوەتەڕوو کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، تەرمی ١٠٣ فەڵەستینی کە لە ئاکامی ھێرشەکانی ئیسرائیلدا بۆ سەر کەرتی غەززە کوژراون لەگەڵ ٤٢٧ برینداری دیکە گەیاندراونەتە نەخۆشخانەی کەرتی غەززە.
وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە غەززە ڕاشیگەیاندووە، ژمارەی ئەو فەڵەستینییانەی کە لە ١٨ی مانگی ئاداری ئەمساڵەوە تا ئێستا لەھێرشەکانی ئیسرائیلدا بۆسەر غەززە کوژراون، بەرزبووەتەوە بۆ چوار ھەزار و٩٢٤ کەس و ژماری بریندارنیش، گەیشتووەتە ١٥ ھەزار و ٧٨٠ کەس.
ھەروەھا باسی لەوەش کردووە، ژمارەی ئەو فەڵەستینییانەی کە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣وە تا ئێستا لە ئاکامی ھێرشەکانی ئیسرائیلدا بۆ سەر کەرتی غەززە کوژراون، بەرزبووەتەوە بۆ ٥٥ ھەزار و ٢٠٧ کەس و ژمارەی بریندارانیش، گەیشتووەتە ١٢٧ ھەزار و ٨٢١ کەس.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
