لە سەڕەتای دەستپیکردنی شەڕی دژبە ئێران تا ئێستا چوار ھەزار و ٨٢٩ ئیسرائیلی برینداربوون
ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە سەڕەتای دەستپیکردنی شەڕی دژبە ئێران تا ئێستا لە ئیسرائیل برینداربوون، بەرزبووەوە بۆ چوار ھەزار و ٨٢٩ کەس.
Quds
قودس ــ AA
ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە سەڕەتای دەستپیکردنی شەڕی دژبە ئێران تا ئێستا لە ئیسرائیل برینداربوون، بەرزبووەوە بۆ چوار ھەزار و ٨٢٩ کەس.
وەزارەتی تەندروستیی ئیسرائیل لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، بەھۆی ھێرشەکانی ئێران بۆسەر ئیسرائیل، ١٢٢ کەس برینداربوون.
ھەروەھا وەزارەتی تەندروستیی ئیسرائیل باسی لەوەش کردووە کە لەو چوار ھەزار و ٨٢٩ بریندارە، ھێشتا ١١یان بەھۆی سەختی برینەکەیەوە لە نەخۆشخانە ماون و چارەسەر وەردەگرن.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکە، ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە سەڕەتای دەستپیکردنی شەڕی دژبە ئێران تا ئێستا لە ئیسرائیل برینداربوون، بەرزبووەوەتە بۆ چوار ھەزار و ٨٢٩ کەس.
ھاوکات پەیمانگای ئیسرائیلی بۆ توێژینەوەی ئاسایشی نەتەوەیی سەربە زانکۆی تەل ئەبیب ڕایگەیاندووە کە لە سەڕەتای دەستپیکردنی شەڕی دژبە ئێران تا ئێستا، ١٨ کەس لە ئیسرائیل کوژراون.
