لە زنجیرەیەک ھێرشی ئاسمانیی ئیسرائیلدا بۆ سەر لوبنان حەوت کەس کوژران
لە ئاکامی زنجیرەیەک ھێرشی ئاسمانیی سوپای ئیسرائیلدا بۆ سەر ژمارەیەک ناوچەی باشوور و ناوەڕاستی لوبنان، حەوت کەس کوژران و ١١ی دیکەیش برینداربوون.
Lebanon
بەیروت ــ AA
لە ئاکامی زنجیرەیەک ھێرشی ئاسمانیی سوپای ئیسرائیلدا بۆ سەر ژمارەیەک ناوچەی باشوور و ناوەڕاستی لوبنان، حەوت کەس کوژران و ١١ی دیکەیش برینداربوون.
ئاژانسی ھەواڵیی فەرمی لوبنان "NNA" بڵاویکردەوە کە فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل، زنجیرەیەک ھێرشیان کردووەتە سەر ژمارەیەک ناوچەی باشوور و ناوەڕاستی لوبنان.
ھاوکات وەزارەتی تەندروستیی لوبنان لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە کە لە ئاکامی زنجیرەیەک ھێرشی ئاسمانیی سوپای ئیسرائیلدا بۆ سەر ژمارەیەک ناوچەی باشوور و ناوەڕاستی لوبنان، حەوت کەس کوژراون و ١١ی دیکەیش برینداربوون.
