لە دوو هێرشی ئەمریکا و ئیسرائیلدا بۆ سەر شاری تەبرێزی ئێران شهش کەس گیانیان لەدەستدا
Ankara
ئەنقەرە - AA
شەوی ڕابردوو، لە ئەنجامی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلدا بۆ سەر ناوچەكانی نیشتەجێبوونی مەدەنی لە شاری تەبرێز سەربە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژهەڵاتی ئێران، شهش کەس گیانیان لەدەستدا.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی نیمچە فەڕمی ئێران فارس، کە پشتی بە ڕاگەیاندراوی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات بەستووە، لە ناوچەی نەسری تەبرێز بەهۆی هێرشێک بۆ سەر باڵەخانەیەکی مەدەنی چوار کەس گیانیان لەدەستدا و شهش کەسی دیكهش برینداربوون.
هەروەها لە هێرشێکی دیكهدا بۆ سەر ناوچەی ڕەبعی ڕەشیدی باکووری ڕۆژهەڵاتی تەبرێز، دوو کەس گیانیان لەدەستدا.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
